riklam

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌رده‌چێته‌وه‌

kurdistani 01:34 PM - 2014-11-24
 بڕیاری ئازادكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

بڕیاری ئازادكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی ده‌رده‌كاته‌وه‌و بڕیاری ئازادكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردووودا بڕیاری ئازادكردن بۆ پارێزگاری پێشووی سلێمانی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌رچوو، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia  له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی و ته‌میزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌، دووباره‌ دادگای سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی بۆ پارێزگاری پێشووی سلێمانی، دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia  دادگای ته‌میز له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌كه‌یان پێداچونه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادگای سلێمانیدا كردوه‌ و بڕیاری ئیفراجكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، چونكه‌ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه‌ به‌هۆكای ئه‌وه‌ی كه‌ تۆمه‌تبار هه‌ڵهاتوه‌ له‌ دادگا و ده‌بوایه‌ چوار ساڵی رابردوو خۆی راده‌ستی دادگا بكردایه‌، چونكه‌ له‌ ساڵی 2011 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.

هه‌روه‌ها، داواكراوه‌ پارێزگاری پێشوی سلێمانی به‌ تۆمه‌تی "ئیختیلاس" دادگای بكرێته‌وه‌ نه‌ك كه‌مته‌رخه‌می.

رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ ژماره‌ 1434ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌دا، ئاشكرایكردوه‌، دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی سلێمانی بڕیاری ئازادكردن (ئیفراجكردنی) دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ تۆمه‌نبار كرابوو به‌ "ئیختیلاس"‌و دواترش حكومه‌كه‌ی گۆدڕا بۆ كه‌مه‌ترخه‌می‌و ئازادكرا.

جێگای ئاماژه‌یه‌، دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری‌ پێشوی‌ سلێمانی‌، له‌ ساڵی‌ 2009 تۆمه‌تباركرا به‌ دیارنه‌مانی‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناری‌ پاره‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ مانگی‌ 3 ی‌ ئه‌مساڵدا به‌بێ ئاماده‌بونی‌ خۆی‌ دادگا سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ داوای‌ پێداچونه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ كردو دواتریش دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ سلێمانیش بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ بۆ ده‌ركرد.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket