riklam

تیرۆرستانی داعش له‌ كه‌ركوك سه‌نگه‌ره‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 10:58 AM - 2014-11-24
"ئه‌وان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن"

"ئه‌وان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن"

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات كه‌ تیرۆرستانی داعش وره‌یان روخاوه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی تیرۆرسته‌كانیشان به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان كه‌میكردووه‌.


وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به‌ دواین بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و شاره‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك تیرۆرستانی داعش هه‌ر له‌ شوێن خۆیانن و ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌وان سه‌نگه‌ره‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، واتا خه‌ڵكیان هه‌یه‌ راده‌كه‌ن.


وتیشی: له‌دوای شه‌ڕه‌كه‌ی جه‌له‌ولاوه‌ ئه‌و ماڵانه‌ی نزیك سنوری داقوق و تازه‌-ن، زۆربه‌یان باریانكردووه‌ چونكه‌ وره‌یان روخاوه‌.


راشیگه‌یاند: ژماره‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌نگه‌ره‌كان زۆر كه‌من، ئه‌وان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه‌، ئێمه‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاوی كه‌ركوكمان هه‌ڵبژاردووه‌و كردمان به‌ سه‌نگه‌ر، به‌به‌ری ئه‌وبه‌ره‌وه‌ هیچ گوندێكی كورد نشینی لێنیه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی كوردی لێبیت هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ جێگیركراوه‌.


رونیشیكرده‌وه‌: له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ تائێستا پێشمه‌رگه‌ بیستێك خاكی كه‌ركوكی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌.


وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك وتیشی: له‌ ناوچه‌ی كاكه‌یی دوو گوند هه‌ن كه‌ له‌ژێر ده‌ستی داعش دایه‌و به‌كه‌می ماڵی كوردی تێدایه‌، ئه‌و گوندانه‌ش بریتین له‌ (البو محمد، البو نجم) و  ژماره‌ی ماڵه‌ كورده‌كانیش نزیكه‌ی 12 ماڵ ده‌بن.


PUKmedia   هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket