riklam

به‌نیازن په‌لاماری رومادی بده‌ن

kurdistani 09:25 AM - 2014-11-24
ئه‌فسه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس راهێنان به‌ تیرۆرستان ده‌كه‌ن

ئه‌فسه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس راهێنان به‌ تیرۆرستان ده‌كه‌ن

به‌پێی وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی كۆنی سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی به‌عس له‌شاری موسڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌ره‌ كۆنه‌كانی سوپای رژێمی به‌عس مه‌شق به‌و تیرۆرسته‌ تازانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا دێنه‌ ناو داعشه‌وه‌و پلانی په‌لاماری ناوچه‌كانی رومادیش هه‌ر ئه‌وان دایان رشتووه‌.

ئه‌فه‌سه‌ره‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی (القدس العربی) ووتووه‌: ژماره‌یه‌كی تر له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس چوونه‌ته‌ نێو شاری موسڵه‌وه‌و له‌چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ بۆ راهێنان و مه‌شق به‌و تیرۆرسته‌ تازانه‌ دانراوه‌ كه‌ دێنه‌ ناو داعشه‌وه‌ كاری سه‌ربازی ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاندوه‌: كاری ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ راهێنان به‌چه‌ك و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی دانانی بۆمب و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژییه‌.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ رونشیكردۆته‌وه‌: له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یه‌كێك له‌كاره‌كانی تریان داڕشتنی نه‌خشه‌ی  په‌لامارو چۆنێتی هێرشكردنه‌ سه‌ر سوپای عیراقه‌، به‌تایبه‌ت نه‌خشه‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری رومادی و ناوچه‌كانی سه‌ربه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌وه‌ دانراوه‌.

ئه‌م زانیاریانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌بڕیاری خه‌لیفه‌ی تیرۆرستانی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی 22 خوێندنگای سه‌ربازی و راهێنان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ناو شاری موسڵ كراونه‌ته‌وه‌و به‌پێی زانیاریه‌كان تیرۆرستانی داعش ته‌نها له‌ هه‌ردوو شاری ره‌قه‌و موسڵ گرنگی به‌و جۆره‌ خوێندنگایانه‌ ده‌ده‌ن.



PUKmedia  ئا/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket