riklam

زۆرینه‌ی تیرۆرستانی داعش نه‌خوێنده‌وارن

kurdistani 09:09 AM - 2014-11-24
نیوه‌ی زیاتری تیرۆرستانی داعش له‌ سوریاو عیراق نه‌خوێنده‌وارن

نیوه‌ی زیاتری تیرۆرستانی داعش له‌ سوریاو عیراق نه‌خوێنده‌وارن

57% تیرۆرستانی بیانی داعش له‌ سوریاو عیراق خوێنده‌واری سه‌ره‌تاییان هه‌یه‌و به‌ئاسانی ناتوانن نووسین بخوێننه‌وه‌.

روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی باكوور، دوای راپرسییه‌ك بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 57% تیرۆرستانی بیانی داعش له‌ هه‌ردوو وڵاتی سوریاو عیراق خوێنده‌واری سه‌ره‌تاییان هه‌یه‌و ناتوانن باش بخوێننه‌وه‌.

ئه‌و راپرسییه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرسته‌ گه‌نجه‌ مه‌غریبیه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی (توان)ـه‌وه‌ بۆ شه‌ڕ ده‌چنه‌ سوریاو عیراق، كه‌ ئه‌وه‌ پیشانده‌دات 74% له‌و تیرۆرستانانه‌ له‌ ناوچه‌ ئاڵۆزو هه‌ژاره‌كانی شاردا ده‌ژین، ته‌نها 23%یان ژیانێكی مامناوه‌ندیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ته‌نها 10%یان سه‌ر به‌ جوڵانه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌ وه‌كو جوڵانه‌وه‌ی 20ی فبرایرن، هه‌ربۆیه‌ 90% ئه‌و تیرۆرستانه‌ دووچاری شكستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و چۆنییه‌تی خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و راهاتن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ رۆشنبیریه‌كان بوون، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 90% زیاتر تائێستا هیچ چالاكی و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیان نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌، 27% له‌ قۆناغه‌كانی خوێندنی ناوه‌ندیان خوێندووه‌و 6% قۆناغی ئاماده‌ییان له‌ خوێندنگاكاندا خوێندووه‌، ته‌نها 10%یان خوێندكاری زانكۆن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ 57%یان ته‌نها له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدا وانه‌یان خوێندووه‌، هه‌ربۆیه‌ روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی باكوور ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ 40%ی ئه‌و تیرۆرستانه‌ سه‌ر به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان بوون و دوای ده‌ركه‌وتنی داعش ژینگه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشیان به‌ باشترین شوێن زانیوه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ توندڕه‌وییه‌كانیان.

PUKmedia  ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket