riklam

سه‌رۆك كۆمارو مالیكی كۆبونه‌وه‌

kurdistani 03:53 PM - 2014-10-30
سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ نوری مالیكی

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ نوری مالیكی

ئه‌مڕۆ 30-10-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ نوری مالیكی جێگری.

له‌ دیدارێكدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌ باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكاری سیاسی و ئه‌منی له‌ وڵات، به‌تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ به‌سه‌ر داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌ده‌ستهاتووه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌م قۆناغه‌ ناسكه‌دا كه‌ وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌مووان هه‌وڵ و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و ئه‌ركی نیشتمانی گه‌وره‌ی سه‌رشانیان جێبه‌جێبكه‌ن.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket