riklam

به‌ریتانیا بیر له‌ناردنی ئه‌پاتچی ده‌كاته‌وه‌ بۆ عیراق

kurdistani 06:46 PM - 2014-10-29
بۆ لێدانی ئامانجه‌ به‌رده‌وام جوڵاوه‌كانی داعش

بۆ لێدانی ئامانجه‌ به‌رده‌وام جوڵاوه‌كانی داعش

به‌ریتانیا بیرله‌ ناردنی هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی جۆری ئه‌پاچی ده‌كاته‌وه‌ بۆ عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

رۆژنامه‌ی زه‌ی تایمزی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ 29-10-2014، رایگه‌یاندوه‌، تیرۆرستانی داعش تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاته‌تییه‌كانی وه‌ك واتس ئاپ و فه‌یسبوك له‌ده‌ركردنی بڕیارو و جوڵه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌ئه‌مه‌ ته‌كتیكه‌كانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ سه‌ده‌خات.

ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، فاۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و  به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له‌ به‌رزی 20 بۆ 30 هه‌زار پێوه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئامانجه‌كانیش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ جوڵه‌یان پێده‌كرێت، ته‌نها هه‌ندێ بنكه‌ی جێگیر نه‌بێت بۆیه‌ ئه‌و فرۆكانه‌ به‌وردی ئاگادرای جوله‌ به‌رده‌وامه‌كانی چه‌كدارانی داعش نابن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، حكومه‌تی به‌ریتانیا بیرله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ری جۆری ئه‌پاتچی ره‌وانه‌ی عیراق بكات بۆ لێدانی داعش.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket