riklam

کوردو ئەمنی قەومی

kurdistani 01:56 PM - 2014-10-25
.

.

‌بێگومان ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی چاپەمەنی ؛ئامانجی سەرەکی  ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی ١٩٩١ بوو؛بەڵام ڕاستی ڕووداوەکان ئەوەیان سەلماند کە گەلی کوردستان لەهەموو پارچەکانی کوردستاندا؛لەژێر هەڕەشە و پیلانی نەیار و ناحەزانی میژویی دایە.

‌هەربۆیە لێرەدا بۆ یەکەم جار و بە ئاشکرا پێچەوانە هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیەنم لەگەڵ هەموو ئەو سەرکردە و هاوڕێ و دڵسۆزانەی کە  کاتێک بوو هاوڕابووین لەسەر مەسەلەی گرنگی دان بە تەنها چارەسەری گەندەڵی ناوخۆ  و گۆڕینی دەسەڵاتی  کوردی لە ڕێلادەری ئامانج و پرینسیپەکانی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستانی باشوور.

‌چونکە ڕەوتی ڕووداوەکان  و سەرهەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعش؛دەریخست هەلومەرجی باشووری کوردستان نەک ناکرێت وەک دەوڵەتێک مامەمەڵەی لەگەڵ بکرێت؛بگرە قۆناغەکە گەڕاوەتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان؛تەنانەت ئەوکات  کەمێک ئارام تر بوو؛چونکە هەر هیچ نەبێت بە بڕیاری ٦٨٨ ی ئەنجومەنی ئاسایش  ناوچەی دژەفڕینی  هێڵی سی و شەش لە ئارادابوو.

‌بۆیە دەبێت میدیای کوردی؛لەخەونی بە سویدی کردنی سیستمی دەسەڵاتداری کوردی؛بێتە دەر بنەماکانی ئەمنی قەومی ڕەچاو بکات؛لەگەیاندنی هەواڵ و زانیاریەکان .
‌لە دوژمنانەوە فێر بن کە ڕاگەیاندن چ چەکێکی کاریگەرە ؛لە بەلاخستنی تەرازووی هێزدا.
‌خوازیارم دەسەڵاتی کوردی لەو ڕاستییە بگات؛کەئەم دۆخە دۆخی جەنگە کە کوردستانی باشوور و خۆرئاواو باکووری تێکەوتووە.
‌لەحاڵەتی جەنگیشدا؛زۆر لە یاساکان دەچنە قۆناغی نائاساییەوە.

‌هەربۆیە فرە مینبەری ڕاگەیاندن؛دەکرێیت ببێتە؛ئامرازێکی پێچەوانە؛لە جەنگی مان و نەماندا.
‌وەک پشنیار خوازیارم بە یاسایەکی کاتی؛کاری هەموو میدیا کوردییەکان بە حیزبی و سێبەر و بە ناو ئەهلییەکان ڕێک بخرێت.
‌هەموو  بەرپرسانیان کۆرسێکی ئەمنی قەومی تایبەتیان پێ بدرێت.

‌هەموان ئیمزا بکەن لەسەر پرینسیپەتایبەتەکانی کاری ڕاگەیاندن لەم قۆناغەدا؛لە حاڵەتی پابەندنەبوونیشدا؛ کارەکانیان لەم ماوەی جەنگەدا ڕابگیرێت؛ ‌ زۆر گرنگە کە حیزبەکانیش لەسەر ئاستی باڵا؛ڕێکەوتننامەی ئاشتی ئیمزا بکەن و هەموو ناکۆکییە لاوەکییەکانیان وەلا بنێن و ڕیز وماڵی کوردی ڕێک بخەنەوە؛ هەر لایەنێکیش پابەندی یەکڕیزی ماڵی کوردی نەبێت؛وەک  لایەنگری دوژمنان بە میللەت بناسێنرێت.

‌گەلی برایینە ئەم شەڕە؛شەڕی مان و نەمانی کورد ودۆزەکەیەتی؛هەر کەسێک بەمەبەست یان لە بێئاگاییدا؛زیان بە دۆزی کورد بگەیەنێت؛هەتا ماوە بەر نەفرەتی نەوەکانی داهاتوو دەکەوێت.

‌بەهرۆز حمە خورشید/ سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket