riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌..پێشمەرگە لەناو زومار شەڕی كۆڵانەو كۆڵانی داعش دەكات

kurdistani 12:33 PM - 2014-10-25
ژمارەیەك گوندو رێگایەكی سەرەكیان ئازادكردوەتەوە

ژمارەیەك گوندو رێگایەكی سەرەكیان ئازادكردوەتەوە

هێزەكانی پێشمەرگە گەیشتنە نێو ناحیەی زومارو شەڕی كۆڵانەو كۆڵانی پێشمەرگەو تیرۆرستانی داعش دەستیپێكردوەو چەند گوندێك و رێگایەكی سەرەكیش ئازادكراوەتەوە.

فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لەنزیك ناحیەی زومار بە PUKmediaی راگەیاند: هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەنتەری ناحیەی زومار دەستیپێكردوەو لەئێستادا لەنێو ناحیەكە پێشمەرگە شەڕی كۆڵان بەكۆڵان لەگەڵ داعش دەكات و تائێستاش زیانەكانی داعش نەزانراون.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە وتیشی: بەیانی ئەمڕۆ 2014/10/25 هێزەكانی  پێشمەرگە گوندەكانی گرد كافر، گرد برێ و جەزیرەیان ئازاكردوەتەوە، هەروەها لەبەرانبەر گوندی گرد كافر وێستگەیەكی نەوتیان كۆنترۆڵكردوەتەوە كە لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعشدا بوە.

بەوتەی ئەو فەرماندەیە لەئێستادا رێگای سەرەكی ناحیەی زومار بۆ سەربازگەی كەسك لەژێر دەستی  هێزەكانی پێشمەرگەدایە.

ئەو فەرماندەیەی هێزەكانی پێشمەرگە راشیگەیاند: بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەناو سەنتەری ناحیەی زومارو دەوروبەری لەئێوارەی دوێنێوە دەستیپێكردوەو تائێستاش بەردەوامە، هەر بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە دوو لۆری بۆمبڕێژكراوی داعش تەقێنراونەتەوە، بۆردومانەكانیش زیانی گەورەی بەداعش گەیاندوەو ژمارەیەكی زۆری لێكوشتون.

PUKmedia گۆران وەهاب  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket