riklam

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دوو گوند كۆنـتڕۆڵده‌كه‌ن و به‌ره‌و زومار له‌ پێشڕه‌ویدان

kurdistani 11:27 AM - 2014-10-25
له‌كاتی هێرشه‌كاندا بۆمبێكی چێنراو به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌

له‌كاتی هێرشه‌كاندا بۆمبێكی چێنراو به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌

سه‌عات 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زمارو ده‌وروبه‌ری و پاكردنه‌وه‌ی له‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیپێكردو تائێستا دوو گوندیان كۆنـتڕۆڵكردوه‌و به‌ره‌و ناو ناجیه‌ی زومار له‌ پێشڕه‌ویدان، هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر ناحیه‌ی زمار ده‌ستپێكردو توانیان هه‌ردوو گوندی ته‌لموس و گرد كافر-ی سه‌ربه‌و ناحیه‌یه‌ كۆنـتڕۆڵبكه‌ن و ئێستاش به‌ره‌و ناو ناحیه‌ی زمار له‌ پێشڕه‌ویدان.

وتیشی: له‌كاتی هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی زمار بۆمبێكی چێنراو ته‌قیه‌وه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ جگه‌ له‌ برینداربوون هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید نه‌بووه‌.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ ناو زماردا ده‌كه‌ن و تیرۆرستانی داعشیش هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یكی نیه‌.

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی هۆكاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ دوای كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زومار غه‌یاس سورچی ئاشكرایكرد كه‌ پێشتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناحیه‌یان كۆنـتڕۆڵكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی بۆمبڕێژكردنی ته‌واوی بیناو شوێنه‌ گشتیه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ كشایه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری دوباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان مه‌ترسی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌ ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینيان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات پێش هه‌ر پێشڕه‌ویه‌ك بتوانن شكست به‌ومه‌ترسیانه‌ بهێنن.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket