riklam

ئه‌ڵمانیا كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 03:41 PM - 2014-10-23
ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی دروستكردنی كه‌مپێك ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆیی

ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی دروستكردنی كه‌مپێك ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆیی

دوای دواكاری ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێك بۆ ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ی كه‌به‌هۆی تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی دروستكردنی كه‌مپێكی گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی .

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌مڕۆ 23-10-2014 كریستیان وێڵد جێگری كۆنسۆڵی ئه‌ڵمانیان سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵی كردو له‌لایه‌ن ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

كریستیان وێڵدا جێگری كۆنسۆڵی ئه‌ڵمانیان له‌وته‌یه‌كیدا ده‌ست خۆشی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ئاڵۆزییه‌كان له‌عیراق پێشوازی له‌و خێزانانه‌ كردوه‌ كه‌له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرستان شاره‌كانی خۆیان به‌جێهێشتوه‌، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ په‌یڕه‌وی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌كات.

وتیشی: وه‌ك وڵاتی ئه‌ڵمانیان به‌پێویستمان زانی ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌و كه‌مپه‌ی له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ دروستده‌كرێت بگرینه‌ ئه‌ستۆی خۆمان .

له‌به‌رامبه‌ردا ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ سوپاسی وڵاتی ئه‌ڵمانیاو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه‌ هاوكاری خێزانه‌ ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.

وتیشی: ئه‌ڵمانیان یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌هانای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان .


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر/ چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket