له تۆڵه‌ی ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ عیراق توندڕه‌وێك دوو سه‌رباز ده‌كوژێت
kurdistani 12:38 PM - 2014-10-22دوا به‌دوای بڕیاری ناردنی شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی F18 كه‌نه‌دا بۆ لێدانی داعش له عیراق و سوریا
دوا به‌دوای بڕیاری ناردنی شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی F18 كه‌نه‌دا بۆ به‌شداریكردن له هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له عیراق و سوریا ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 20/10/2014 گه‌نجێكی توندڕه‌و به‌ناوی (مارتان رۆڵ‌و) ناسراو به ئه‌حمه‌د رولۆ به ئوتۆمبێله‌كه‌ی دوو سه‌ربازی كه‌نه‌دی كرده به‌ژێره‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی فیدڕاڵی له شاری سان جێن سور له هه‌رێمی كوبیك دوای رووداوه‌كه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: مارتان رۆلۆ ته‌مه‌ن 25 ساڵان له به‌رده‌م مۆلێكی بازرگانیدا له شاری سان جان سور ریشولیو به ئوتۆمبێله‌كه‌ی هێرشی كرده سه‌ر دوو سه‌رباز كه له بازاڕه‌كه‌دا ده‌هاتنه ده‌ره‌وه هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه‌ی كرد به‌ژێره‌وه پاشان هه‌ڵهات ، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ پۆلیس كه‌وته راونانی و دواتر كوژرا.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه دوو سه‌ربازه كه‌نه‌دیه‌كه یه‌كێكیان كه ته‌مه‌نی 57 ساڵانه دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداو ئه‌ویتریان له ژێر چاودێری وردی پزیشكدایه. به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیاری ده‌ستمان كه‌وتووه له پشكنینی ماڵه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وتووه كه‌سێكی توندڕه‌وه‌و نازناوی ئه‌حمه‌ده.
راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ستبه‌جێ بووه مشتومڕی ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن په‌یتا په‌یتا هه‌واڵ و زانیاری بڵاو ده‌كرایه‌وه .
ستیڤن بلینی وه‌زیری ئاسایشی گشتی كه‌نه‌دا بۆ كه‌ناڵی CBC به‌شێكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی راگهیاندو وتی: مارتان رۆلۆ نازناوی (ئه‌حمه‌د مارتانه)و ته‌مه‌نی 25 ساڵانه‌و ماوه‌ی ساڵێكه له‌ڕێی مزگه‌وتی (الایمان)ه‌وه بۆته موسڵمان و پاشان سه‌ردانی توركیای كردووه‌و په‌یوه‌ندی به كه‌سانێك له ناو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان كردووه له‌و كاته‌وه ئه‌حمه‌د له ژێر چاودێری ئاسایش و پۆلیسدایه.
هه‌روه‌ها و لیز تیربو وه‌زیری ئاسایشی كوێبك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری: رایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د مارتان یه‌كێك بووه له‌و 130 گومانلێكراوه‌ی كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له توركیا له‌مانگی ته‌مووزه‌وه پاسپۆڕتهكهی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه تا نه‌توانێت سه‌فه‌ر بكات.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا وه‌زیری ئاسایش ئاشكرایكرد: له‌دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مارتان چه‌ندین نامه‌و كاسیتی ڤیدیۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ها له به‌شێكی پێگه‌ی فه‌یسبووكدا مارتان باس له ئایه‌تی ئیسلام و كاری جیهادو توندڕه‌وی ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شی تۆڵهسهندنهوهشی كردووه، بۆیه مارتان پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به كه‌سێكی گومانلێكراوی توندڕه‌و ناسراوه.
لیزتێربو وه‌زیری ئاسایشی كویبێك هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیه‌كان ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوێبێك بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان به‌هاوبه‌شی كاری زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و به‌دواداچوونیش بۆ راستی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه،ن چونكه ئه‌مه كارێكی توندڕه‌وانه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه باوكی مارتان ئه‌حمه‌د له وته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سه‌رسوڕمانی خۆی له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه نیشاندا‌و وتی: مارتان بێ كاربوو ماوه‌ی ساڵێكه بۆته ئیسلام به‌رده‌وام له حه‌وت رۆژی هه‌فته‌دا كاته‌كانی له مزگه‌وت به‌سه‌ربردووه.
رۆژی سێشه‌ممه 21-10-2014 له دانشتنی په‌رله‌مانی فیدراڵی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان گفتوگۆیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه كرد‌و په‌رله‌مانتاران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و كاره‌یه له‌لایه‌ن مارتان ئه‌حمه‌ده‌وه ئه‌نجامدراوه كارێكی تیرۆرستییه‌و پێویسته باری ئه‌منی توندوتۆڵ بكرێت و رێگه نه‌درێت نه توندڕه‌وه‌كان به ناوی تۆڵه‌وه ئاسایشی وڵات تێكبده‌ن.
پاشان ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی هاوخه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه ده‌ربڕی، تیشكی خسته‌سه‌ر راپۆرته‌كانی ئاسایش و رایگه‌یاند: به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئاسایشی فیدڕاڵی و وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆم ئاگادارم ئه‌م روداوه كارێكی تیرۆرستیه.
هارپه‌ر وتیشی: هه‌موو تواناكانمان له پێناو ئاشكراكردنی هۆكاری روداوه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
رای بوافێر جێگری پێشووی به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری كه‌نه‌دا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه له‌لێدوانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كراوه راسته‌وخۆ ناتوانین لێدوانی سه‌یرو جیاواز بده‌ین، به‌ڵام به‌پێی كاسێتی ڤیدیۆكانی بۆنی كه‌سێكی توندڕه‌وی لێدێت.
جێی ئاماژه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه رۆژی سێشه‌ممه 21-10-2104 شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی f18 ی كه‌نه‌دا بۆ به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كانی داعش له عیراق و سوریا به‌ره‌و بنكه‌ی كوێت به‌ڕێ كه‌وتن.
شایه‌نی باسه مارتان ئه‌حمه‌د له‌دوای ئه‌نجامدانی روداوه‌كه‌و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
PUKmedia عوسمان عه‌لی- كه‌نه‌دا
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25