riklam

پنتاگۆن: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ داعش فڕۆكه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت

kurdistani 03:27 PM - 2014-10-21
هیچ فڕۆكه‌یه‌ك توانای فڕینی به‌ئاسمانی سوریادا نیه‌

هیچ فڕۆكه‌یه‌ك توانای فڕینی به‌ئاسمانی سوریادا نیه‌

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ تیرۆرستانی داعش له‌شاری حه‌له‌بی سوریا سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری به‌عسی كه‌پێشووتر له‌ سوپای رژێمی به‌عس بوون، مه‌شق به‌ تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه‌، پنتاگۆن ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌بێ بایه‌خ زانیوه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش توانای فڕین و هێرشكردنیان نیه‌.

وته‌بێژی پنتاگۆن به‌ئاژانسه‌ جیهانیه‌كانی راگه‌یاندووه‌: هیچ به‌ڵگه‌و شایه‌تێك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گوایه‌ تیرۆرستانی داعش فڕۆكه‌ی جه‌نگیان هه‌یه‌ له‌سوریاو مه‌شق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌كاریبهێنن، ئه‌وه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌و هیچی تر.

ده‌شڵێت: داعش توانای هێرشی ئاسمانی نیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
 
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵ هێڵ (جان كربی) وته‌بێژی پنتاگۆن له‌ چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی NBCدا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ تیرۆریستانی داعش هیچ جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیان له‌ژێرده‌ستدا نیه‌و هه‌روه‌ها گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌كاری بهێنن، ته‌نانه‌ت توانای دژه‌ فرینیشی نیه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌: كربی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ جگه‌ له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان هیچ فڕۆكه‌یه‌ك توانای فڕینی به‌ئاسمانی سوریادا نیه‌و به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

ئه‌م وتانه‌ی وته‌بێژی پنتاگۆن دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چالاكوانانی مافی مرۆڤ له‌سوریا كه‌ چاودێری دۆخی جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن بڵاویان كردبووه‌وه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عیراق، مه‌شق به‌تیرۆرستانی داعش ده‌كرێت له‌شاری حه‌له‌بی سوریا.

PUKmedia   سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket