riklam

د.رێكه‌وت: كه‌رتی ته‌ندروستی له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه‌

kurdistani 04:39 PM - 2014-10-20
پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له‌ سه‌رخستنی سێكته‌ری ته‌ندروستی

پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له‌ سه‌رخستنی سێكته‌ری ته‌ندروستی

له‌ دیدارێكی نێوان د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی كوردستان - سویسرا كه‌ نوێنه‌ری یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی وڵاتی سویسرا ئاماده‌بوو كه‌ تایبه‌تبوو به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی و پرۆژه‌ی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی و پلاندانان و نه‌قیبی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گفتوگۆیان له‌ باره‌ی چۆنییه‌تی دانانی میكانیزمێكی گونجاو كرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ سیستمی ته‌ندروستی و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان كورته‌یه‌كیان له‌ باره‌ی كارو پرۆژه‌كانیان خسته‌ڕوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و فریاكه‌وتنی خێراو پرۆژه‌ی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك له‌ رێگه‌ی گه‌یاندنی چاره‌سه‌ری پزیشكی خێراو گه‌ڕۆك بۆ شوێنه‌ جیاجیاكان، له‌وڕووه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند كه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندایه‌و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له‌ سه‌رخستنی سێكته‌ری ته‌ندروستی، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ته‌واوی وه‌زاره‌تی نیشاندا بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك له‌پێناو ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتوو بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كار بۆ پێشخستنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بكات له‌ كوردستان، هاوكارو یارمه‌تیده‌ری ده‌بین به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی یاساو رێنماییه‌كاندا بێت.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket