riklam

مالکی: لەسەر داوای دوو سەرکردەی یەکێتی بودجەی ھەرێم نەبڕدراوە

kurdistani 12:05 AM - 2014-10-02
.

.

نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای دوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیبێت.

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكانه‌وه‌ هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردسات نیوز، نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كه‌ پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوو رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و دۆسیانه‌ له‌وانه‌یه‌ ناكۆكی ناوخۆ بێت بۆ خۆپه‌ڕاندنه‌وه‌و تۆمه‌تباركردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ عالیه‌ نوسه‌یه‌ف له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و داوای كردووه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایگه‌یاندبوو: سه‌باره‌ت به‌ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، من داواكاریم به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ عیراقدا هه‌موو شاره‌كان داهاتیان دێته‌وه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندو له‌وێشه‌وه‌ به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان حكومه‌ت داهاته‌كه‌ خه‌رج ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت داهاته‌كه‌ی بفڕۆشێت  به‌ڵام قازانجه‌كه‌ی نه‌نێرێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.

له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم، هه‌رله‌وكاته‌وه‌ حكومه‌تی عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێن نانێرێت و قه‌یرانی دارایی رووی له‌ هه‌رێم كردووه‌.

PUKmedia   تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket