riklam

عه‌لی عه‌لاق: كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌م رۆژانه‌دا كۆتایی دێت

kurdistani 09:31 PM - 2014-10-01
كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوجه‌ی هه‌رێم كۆتایی دێت

كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوجه‌ی هه‌رێم كۆتایی دێت

سعودیه‌: وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌ریم كۆده‌بنه‌وه‌.

وه‌فدیكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌پیكهاتبوو له‌ عه‌لی عه‌لاق سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌نا ئه‌لتائی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف "له‌شوێنی نیشته‌جێبونی حاجیانی هه‌رێم له‌شاری مه‌ككه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدیكی هاوبه‌شی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ كه‌ پیكهاتبوو له‌ د.په‌ری موفتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان و شێخ قاسم ره‌سوڵ به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم و د.دیار عیزه‌دین جه‌باری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پاریزگای هه‌ولێر و چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و حكومه‌تی هه‌رێم"له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ویڕای تیشك خستنه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێشكه‌ش به‌حاجیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

وه‌فدی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌كیان له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و پیشێلكاریه‌ یاسایی و ئیدارییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌جی عیراق خسته‌ڕوو ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر مافی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شداریكردن له‌پلان و سستمی حه‌ج و عومره‌ی عیراق و به‌شداری و بڕیاری كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌فده‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق ستایشی سستمی حه‌جی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌هه‌موو یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی حاجیان له‌سه‌ر بنه‌مای تیروپشك كرد.

وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دڵنیایی ته‌واویان به‌شاندی هه‌رێمی كوردستان دا كه‌ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كۆتایی هاتوه‌ و عه‌لی عه‌لاق ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌وا حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ داوه‌ و له‌م رۆژانه‌دا كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوجه‌ی هه‌رێم كۆتایی دێت و هه‌موان پێكه‌وه‌ عیراقێكی نوێ بونیاد ده‌نێن كه‌مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی پارێزراو ده‌بێت.

PUKmedia مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی-شاری مه‌ككه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket