riklam

فه‌ره‌نسا گه‌شه‌ به‌پشتگیرییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌دات بۆ عیراق

kurdistani 07:49 PM - 2014-10-01
پشتگیری عیراق ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته‌

پشتگیری عیراق ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته‌

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا هاوكاری و پشتگیرییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق به‌هێزبكات.

فرانسوا هولاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 1-10-2014، رایگه‌یاندوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه‌ هاوكاری و پشتگیرییه‌ سه‌ربازییه‌كانی  بۆ عیراق گه‌شه‌پێبدات و زیاتری بكات، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا كاره‌كانی بۆ پشتگیری سه‌رباوی عیراق زیاد ده‌كات له‌سه‌ر خواستی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌ویش به‌ ئامانجی پته‌وكردنی سوپای عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاشایش و ئارامی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت، راشیگه‌یاندوه‌، فه‌ره‌نسا هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه‌ به‌رده‌وام له‌ فراوانتبووندایه‌.

هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك  پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا ده‌كات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket