riklam

عیراق و سوریا زیندانیه‌كانیان ده‌گۆرنه‌وه‌

kurdistani 11:30 PM - 2014-09-30
ڕیاری هاوكاری ته‌واویان داوه‌ له‌نێوان یه‌كتردا له‌رووی دادگای  و شه‌ر دژی تیرۆر

ڕیاری هاوكاری ته‌واویان داوه‌ له‌نێوان یه‌كتردا له‌رووی دادگای و شه‌ر دژی تیرۆر

ستام جدعان باڵیۆزی سوریا له‌ عیراق له‌گه‌ڵ جه‌یده‌ر زاملی وه‌زیری دادی عیراق كۆبونه‌ته‌وه‌و بڕیاری هاوكاری ته‌واویان داوه‌ له‌نێوان یه‌كتردا له‌رووی دادگای  و شه‌ر دژی تیرۆر.

وه‌زاره‌تی دادی عیراق له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌: له‌دیداری نێوان هه‌ردوو باڵیۆزی سوریا له‌عیراق و وه‌زیری دادی عیراق ئیمزای رێكه‌وتنێكیان كردووه‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زیندانیه‌كانی هه‌ردوو وڵات.

وه‌زراره‌تی دادی عیراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی ئازادكردنی زیندانیه‌ سوری و عێراقیه‌كان ده‌بێته‌ پردێك بۆ به‌هێزكردنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی تر له‌ته‌واوی رووه‌كانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ردوو وڵات دووچاری شه‌رێكی گه‌وره‌ی تیرۆرستان بونه‌ته‌وه‌و پێویسته‌ ته‌واوی میكانیزمه‌كان بگرنه‌ به‌ر بۆ رزگاركردنی میلله‌ته‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی ره‌شی تیرۆریست.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ باڵیۆزی سوریا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌: ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كرێت بۆ سه‌ردانێكی ره‌سمی وه‌زیریی دادی سوریا بۆ عیراق و بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌.

له‌باره‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی گۆرینه‌وه‌ی زیندانیه‌كان  رایگه‌یاندوه‌: له‌وكاته‌وه‌ی كه‌ ئیمزای رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌كرێت ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌باره‌ی ره‌وشی زیندانیه‌ سوریه‌كان له‌عیراق باڵیۆزی سوریا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌و ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ژیانیان له‌زیندانه‌كان، زیندانیه‌كان به‌پێی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

PUKmedia و/سامان عه‌لی

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری هه‌واڵی عه‌ره‌ب پرێس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket