riklam

ئه‌ندامێتی ژنانی كورد له‌ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكرا

kurdistani 07:58 PM - 2014-09-30
ئه‌ندامێتی ژنانی كورد له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رز راگیرا

ئه‌ندامێتی ژنانی كورد له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رز راگیرا

گرنگی به‌شداربوون و ئه‌ندامێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكرا.

خاتوو ڵه‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ ئه‌نجومه‌ن، ڵێشوازی له‌ خاتوو سه‌یران سه‌ڵاح كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك باڵیۆزی ئافره‌تان له‌ سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی ئه‌وروڵی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

خاتوو ڵه‌خشان زه‌نگه‌نه‌ وێڕای ڵیرۆزبایی گه‌رمی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خاتوو سه‌یران خواست به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ئافره‌تێكی چالاكوان، به‌ ڵله‌ی باڵیۆز له‌ سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی ئه‌وروڵی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌واوی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستاندا.

هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، ئاماژه‌ی كرد بۆ گرنگی به‌شداربوون و ئه‌ندامێتی ئافره‌تانی كوردستان، له‌ سه‌نته‌رو ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی.

PUKmedia دلێر ئیبراهیم - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket