riklam

چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیه‌تی داعش تاووتوێده‌كرێت

kurdistani 06:13 PM - 2014-09-30
كاروان جه‌مال پێشوازیكرد له‌ پرۆفیسۆر لارس ئێرسلێڤ و د.سه‌ردار شه‌ریف

كاروان جه‌مال پێشوازیكرد له‌ پرۆفیسۆر لارس ئێرسلێڤ و د.سه‌ردار شه‌ریف

ئه‌مڕۆ 30-9-2014 كاروان جه‌مال جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ پێشوازیكرد له‌ پرۆفیسۆر لارس ئێرسلێڤ لێكۆڵه‌ری پێشكه‌وتووی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ په‌یمانگای دانیماركی بۆ دراساتی نێوده‌وڵه‌تی و د.سه‌ردار شه‌ریف مامۆستای په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی دهۆك.

له‌ دیدارێكدا، وه‌فدی ناوبراو باسیان له‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد كه‌ بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی مه‌یدانییه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه‌، دواتریش پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌رچاوڕوونی زیاتر بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك، كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌یه‌ كه‌ بۆ شه‌ڕ دژی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش پێكهاتووه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوایین رووداو و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ وه‌فدی ناوبراو كرد، هاوكات به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كان و قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌و هۆكاره‌كانی هاتنی داعش و داگیركردنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ خاكی عیراق، كه‌ ده‌رئه‌نجام ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ باس له‌ لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی كرا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ باسی له‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئێستا كرد كه‌ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ پێكهاتووه‌، دواتریش باسی له‌ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیه‌تی تیرۆرستانی داعش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو.

PUKmedia  تایبه‌ت

4610183092014_DFR_2486-1400.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket