riklam

پۆلیسی هه‌ولێر تاوانه‌كانی دوومانگی رابردوو ده‌خاته‌ڕوو

kurdistani 01:27 PM - 2014-09-30
له‌و رووداوانه‌دا دوو رووداوی كوشتنی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌

له‌و رووداوانه‌دا دوو رووداوی كوشتنی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا تاوانه‌كانی دوو مانگی رابردوو و رێنماییه‌كانی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند.

رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 7 تاوان له‌پۆلیسی هه‌ولێر تۆماركراون، كه‌ چوار له‌و تاوانانه‌ تاوانی كوشتن بوون و سیانیشیان بریتی بوون له‌دزیكردن و هه‌شت تاوانباریش به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

وتیشی: له‌و رووداوانه‌دا دوو رووداوی كوشتنی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌ویش رووداوی كوشتنی هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو كه‌ دوێنێ روویدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ منداڵێك له‌لایه‌ن زڕ دایكه‌كه‌یه‌وه‌ كوژراو هه‌وڵدرا وه‌ك مردنێكی سروشتی په‌رده‌پۆش بكرێت.

هاوكات وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر باسی له‌رووداوی كوشتنی ژن و منداڵێك كرد له‌ ناحیه‌ی هیران كه‌له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ و ئاشكراكراو دوای چاودێرییه‌كی وردی پۆلیس توانی تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیربكات و ته‌رمی ژن و منداڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هیرانه‌وه‌ ده‌ربهێندرێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ خسته‌ڕووی ئه‌و رووداوانه‌، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌رنامه‌ی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌مان داناوه‌ و به‌رنامه‌كه‌ش رۆژێك به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان ده‌ستپێده‌كات و هیواشی خواست له‌رۆژانی جه‌ژندا هاووڵاتیان دووربن له‌هه‌موو رووداوێكی دڵته‌زێن و جه‌ژنێكی خۆش به‌ڕێ بكه‌ن.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket