riklam

كۆمیته‌ی بازیان هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 09:20 PM - 2014-09-29
پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستان

پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستان

ئه‌مڕۆ 29-9-2014 وه‌فدێكی كۆمیته‌ی بازیانی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیان كرد، له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌ ئاماده‌بوونی حاكم عومران جیگری مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند و یه‌كێتیی نیشتمانیی پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا.

سه‌ره‌تا وه‌فدی كۆمیته‌ی بازیان رۆڵی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و كادرانی یه‌كێتی به‌رزنرخاند كه‌ هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ مه‌یداندابوون، بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و ناحه‌زانی ئازادی خه‌ڵك و خاكی نیشتمان، هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین دووپاتكرده‌وه‌: له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ تاریك په‌رستانه‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌تیرۆرستانی داعشن.

پاشان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌تێروته‌سه‌لی باسی له‌ بارودۆخ و ره‌وش و ژیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌و ئه‌و روداوانه‌ی كه‌ روبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌ كرد.

 وتیشی: هێزی  پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتكردن بووه‌ و گیانفیدایانه‌ له‌ پێناو به‌ ده‌ستهێنانی ئامانج و مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی سته‌م دیده‌ی كورد سنگی خۆیان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغان و سه‌ربه‌رزانه‌ و جه‌سورانه‌ داكۆكی له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئازادی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایشدا ده‌ستخۆشی له‌كۆمیته‌ی بازیان كرد، كه‌ هاوكاری و كۆمه‌كیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ هێناوه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وئه‌ركه‌ قورسه‌ نیشتمانییه‌ی سه‌رشانی هێزی پێشمه‌رگه‌.

PUKmedia دیارجه‌وهه‌ر-خانه‌قین




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket