riklam

دوو سه‌ركرده‌ی باڵای داعش ده‌كوژرێن

kurdistani 07:39 PM - 2014-09-21
12 چه‌كداری تری داعش كوژراون

12 چه‌كداری تری داعش كوژراون

هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵی كوشتنی دوو سه‌ركرده‌ی دیاری سه‌ربازی داعش له‌ بابل بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 12 چه‌كداری تریشیان كوشتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراقدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ ناوچه‌ی (عبد ویس) ی سه‌ر به‌ شاری (جرف السخر) له‌ باكووری بابل، هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی داعش (ایاد ابراهیم قیاد الجنابی و سامر حسین سفای الجنابی) كه‌ كه‌سانی متمانه‌ پێكراوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادین و پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕو كوشتار له‌ناو پارێزگای بابل به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخراو چه‌كداریان بۆ داعش كۆكردووه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ كوژراون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌دا 12 چه‌كداری تری داعش كوژراون كه‌ چه‌كداری بیانیان تێدایه‌و خه‌ڵكی وڵاتی سعودیه‌ن.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket