riklam

حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدێكی UN كۆده‌بنه‌وه‌

kurdistani 12:50 PM - 2014-09-21
 كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌

ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ سنوری پارێزگای دهۆك پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21 -9-2014 به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری دهۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی جیهانیی ته‌ندروستی (WHO) به‌رنامه‌ی جیهانیی خۆراك (WFP) و كۆمیساری‌ باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) و رێكخراوی كاروباری منداڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNICEF) له‌ دهۆك ئه‌نجامدرا.


له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی زووداو به‌ شێوه‌یه‌ك پێشبینی نه‌ده‌كراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا كردو توانی پێشوازی له‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌كان بكات و داڵده‌یان بدات و پێداویستییه‌كانیان دابین بكات، هه‌روه‌ها لێزانی و لێهاتووییه‌كی ته‌واو بۆ چۆنیه‌تیی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ژماره‌‌ زۆره‌ی ئاواره‌كان نیشان بدات.


پاشان به‌ تێروته‌سه‌لی باس له‌ ره‌وشی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ كراو تیشك خرایه‌ سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانیان و جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان ده‌زگاو ئاژانس و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌ت به‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكرێت و كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌رو پێداویستییه‌كانیان له‌ ‌روی ژیاری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ دابین بكرێن.


له‌ كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به‌ ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی له‌ كوردستان به‌ گشتی و له‌ پارێزگای دهۆك به‌ تایبه‌تی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌و په‌نابه‌رانی ده‌كه‌ن كه‌ بوونه‌ته‌ هاوكارێكی گرنگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ قورسه‌ی به‌ هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانی حكوومه‌ت به‌ تایبه‌تی كه‌ حكومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست له‌م كه‌یسه‌دا هاوكار نیه‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌‌.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket