riklam

هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ رێكده‌كه‌ون

kurdistani 12:33 AM - 2014-09-21
عه‌بادی له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ره‌زامه‌ند بووه‌و وتویه‌تی به‌زووترین كات و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ده‌دات

عه‌بادی له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ره‌زامه‌ند بووه‌و وتویه‌تی به‌زووترین كات و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ده‌دات

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رێككه‌وتوون.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان كه‌ رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رپه‌رشتی كردبوو، هه‌ردوولا به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رێككه‌وتوون و رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ ره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌ باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه‌ شه‌فاف بێت و له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات و به‌غداش له‌ داهاته‌كه‌ی ئاگاداربێت، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه‌و عه‌بادیش له‌ باره‌ی مووچه‌وه‌ ره‌زامه‌ند بووه‌و وتویه‌تی به‌زووترین كات و له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ده‌دات.

له‌ باره‌ی كێشه‌كانی تریشه‌وه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی ئایینده‌دا وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌و گفتوگۆكان له‌ باره‌ی خاڵه‌كانی تره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ عه‌بادی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی به‌ یه‌كێتی و گۆڕانی راگه‌یاندبوو كه‌ به‌پێی ده‌ستوور ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كات.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket