riklam

ۆركشۆپی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له‌هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت

kurdistani 04:24 PM - 2014-09-18
جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شداریكرد

جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شداریكرد

ئه‌مڕۆ 18-9-2014 كاروان جه‌مال جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌شداریكرد له‌ ۆركشۆپی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان.

سازدانی ئه‌و ۆركشۆپه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا بوو، كه‌ تایبه‌تبوو به‌ به‌رنامه‌و پلانی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباره‌كانی كۆمسیۆنی باڵا له‌ ماوه‌ی رابردووداو تیشك خستنه‌ سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌و ۆركشۆپه‌دا، باس له‌ پلانی رێكخراوه‌كان كرا بۆ ساڵی 2015 و ئاماده‌كارییه‌كان، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێده‌كرێت ژماره‌ی ئاواره‌كان بگاته‌ 250,000 ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند تیمێكی تایبه‌ت له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی وه‌ك بواری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌، هه‌روه‌ها دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌ بۆ ئاواره‌كان پێشنیارو سه‌رنجه‌كانیان تاووتوێكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری زیاتری ئاواره‌كان بكه‌ن به‌ هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket