riklam

ئوسترالیا.. راوه‌ داعش ده‌ستیپێكرد

kurdistani 12:38 PM - 2014-09-18
ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-9-2014 له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تۆكمه‌و به‌رفراوانی پۆلیسی فیدراڵی و به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای زانیاری ئوستراڵی (ئه‌یزیۆ ) كه‌ زیاتر له‌ 800 پۆلیس و ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لیكۆپته‌ری چاودێری به‌شداریان تێداكرد.

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چه‌ندین ماڵ و ئۆتۆمبێلی گومانلێكراوی جیاجیا له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی جیاوازی هه‌رێمی نیوساوسوێڵزو شاری بریزبنی پایته‌ختی كوینزلاند پشكنینیان بۆ كراو ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستانی سه‌ر به‌ داعش و جه‌بهه‌ی ئه‌لنه‌سره‌ ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ده‌یان بۆمبی ئاماده‌كراو و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ تیرۆریستان پلانی ته‌قاندنه‌وه‌یان دانابوو له‌ ئوسترالیا.

له‌ باره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه‌ كۆمیسیۆنی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئه‌ندرۆ كۆڵڤین له‌ نیوساوسوێڵز رایگه‌یاند كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كوینزلاند سكیپۆن ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌دواداچوونی له‌سه‌رده‌كرێت.

وتیشی: هه‌فته‌ی پێشوو له‌بریزبن عومه‌ر سوكه‌ریای ته‌مه‌ 31 ساڵ ده‌ستگیركرا له‌ كتێبخانه‌یه‌كی ئیسلامی له‌ ناوچه‌ی لۆگان كه‌ پاره‌ی كۆده‌كرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی گروپی جه‌بهه‌ی ئه‌لنه‌سره‌ له‌سوریا، برای ئه‌حمه‌د سوكه‌ریایه‌ كه‌ ساڵی پار له‌ سوریا خۆی ته‌قانده‌وه‌، هه‌روه‌ها بلۆككردن و راگرتنی ناردنی بڕێك پاره‌ی زۆر له‌لایه‌ن خوشك و زاواكه‌ی بۆ خالید شروفه‌ی تیرۆریست كه‌ ئێستا له‌ سوریایه‌و له‌ناو گروپی داعش كاری تیرۆری ئه‌نجامده‌دات.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا لۆگان كروزی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی تێدا كه‌ ئه‌مڕۆ روبه‌ڕووی دادگای تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گه‌نجان هانده‌دات له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و یارمه‌تیان ده‌دات بۆ جیهاد تابچنه‌ ریزه‌كانی داعش و پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كات.

 هه‌روه‌ها كۆڵڤین له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵی حه‌وتی ته‌له‌فیزیۆنی ئوسترالی ئاشكرایكرد كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ نزیكه‌ی 60 ئوسترالی له‌ سوریا و عیراق شانبه‌شانی گروپه‌كانی داعش شه‌ڕبكه‌ن، هه‌روه‌ها گومان ده‌كرێت 100 كه‌سی تر به‌شێوه‌ی جیاجیاو لۆجیستی یارمه‌تی تیرۆرستان بده‌ن.

PUKmedia  سیروان به‌رزنجی- ئوسترالیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket