riklam

كیری: پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دژی داعش دوپاتده‌كاته‌وه‌‌

kurdistani 12:17 AM - 2014-09-16
كۆبوونه‌وه‌ی جۆن كیری و فوئاد مه‌عسوم

كۆبوونه‌وه‌ی جۆن كیری و فوئاد مه‌عسوم

له‌چواچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی پاریس بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و له‌ناوبردنی داعش له‌ عیراق، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازی له‌ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌فدی هاوڕێی كرد.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه‌ د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماده‌یی بوو ئه‌مڕۆ 15-9-2014، گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆنگره‌ی پاریس و هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرا بۆ پشتگیریكردنی عیراق له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش.

هه‌ر له‌وچاوپێكه‌وتنه‌دا جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ستانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عیراق بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ زیاتر كاركردن له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی جیهان دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پێناو پته‌وكردنی هاوپه‌یمانی دژی تیرۆر.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ د. فوئاد مه‌عسوم خۆشحاڵی و دڵنیای خۆی بۆ هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربڕی و داواشی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد، سوپاسی بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رۆك ئۆباما.


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket