riklam

ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌ك وتاری ده‌كه‌نه‌وه‌

kurdistani 11:31 PM - 2014-09-15
 هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكرێت

هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكرێت

به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر، مه‌كته‌بی سیاسی و نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ حكومه‌ت و فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 15-9-2014، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆبوونه‌یه‌كدا ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان كراو تیشك خرایه‌ سه‌ر زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و فراكسیۆنی سه‌وز، هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌ك وتاری كرایه‌وه‌ و هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون، له‌سه‌ر پێویستی بوونی زیاتر به‌ په‌یامی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان حكومه‌ت و فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket