riklam

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی خوێندنی باڵا ده‌كات

kurdistani 06:43 PM - 2014-09-15
له‌به‌رامبه‌ر به‌خشینی 5 نمره‌ له‌سه‌ر كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان

له‌به‌رامبه‌ر به‌خشینی 5 نمره‌ له‌سه‌ر كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان

له‌ به‌رامبه‌ر به‌خشینی (5) نمره‌ له‌سه‌ر كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات.

ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌:
به‌خشینی (5) نمره‌ له‌سه‌ر كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ وه‌رگیران له‌ خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ك له‌ گشتاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژماره‌ 1067 له‌ 8/9/2014 دا هاتووه‌، به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وه‌كو داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌رز ده‌نرخێنین و پێمانوایه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ هاندانی رۆڵ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تا خوێندن ته‌واوبكه‌ن و ئاواتی شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌یان بهێننه‌دی.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌وڵده‌دات له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای نوێی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا ئه‌و خاڵه‌ ئیجابیه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) جێگیربكرێت، له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داواكاره‌ له‌ كاتی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆكاندا پێڕه‌وی هه‌مان ئیمتیازات بكرێت، تا هه‌لی زیاتری خوێندن بۆ رۆڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان بڕه‌خسێت.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket