خانه‌قین.. ئاواره‌كان سوپاسی ئایدن ده‌كه‌ن
kurdistani 03:52 PM - 2014-09-12نه‌مانهێشت ئه‌و ئاوارانه برسێتی‌و بێجێگه‌یی بكێشن
دوای تێكچوونی دۆخی ئه‌منی عیراق و دروستبوونی شه‌ڕ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا، به‌شێك له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی نائارامی دۆخه‌كه‌وه ئاواره‌ی شوێنه جیاوازه‌كان بوون، به‌تایبه‌تی كه‌هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ زۆرینه‌ی ئه‌و ئاوارانه كردۆته‌وه‌و پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، له‌ناو هه‌رێمی كوردستانیشدا به‌هۆی نزیكی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خوارووی عیراقدا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره روویان خانه‌قین كردووه.
كه‌مپی عالی ئاوا
ئێستا له‌قه‌زای خانه‌قین له‌ناوچه‌ی عالی ئاوا زیاتر له 1080 خێزان له‌ناو 1000 خێمه‌دا ده‌ژین، له‌كه‌مپێكدا به‌ناوی (كه‌مپی ئایدن ) كه‌ناوه‌كه‌ی ناوی كه‌سێكه له‌خانه‌قین به‌ناوی ئایدن حه‌سه‌ن، هاووڵاتیانی ناو كه‌مپه‌كه له‌سه‌ر هۆكاری ناولێنانی ئه‌و كه‌مپه به‌و ناوه‌وه بۆچوونی تایبه‌تیان هه‌یه‌و پێیانوایه هاتنیان بۆ خانه‌قین و ئاواره‌بوونیان، جگه له‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانیان دروستبووه، له‌هه‌مانكاتدا فێری وانه‌یه‌ك بوون به‌ناوی ئه‌خلاقی تاكی كوردی، كه تا ئاسمان به‌رزه.
عه‌باس حسێن كه‌دانیشتووی ناوچه‌ی مه‌نسوریه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌یه‌و چوار منداڵی هه‌یه‌و له‌كه‌مپه‌دا ده‌ژی، وتی: كاتێك ئاواره‌بووین، به‌شێكی زۆری ماڵ و سامانمان له‌بری پاراستنی ژیانی خۆمان له‌ده‌ستدا، كه‌هاتینه ناوچه‌ی خانه‌قین هیچمان نه‌بوو، به‌ڵام هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ئایدن زوو فریامان كه‌وت‌و نانی سه‌ر سفره‌ی خۆی بۆ هێناین و ئومێدی پێداین، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌كو ده‌مانبینی و ده‌مانبیست، له‌ده‌رگا به‌ده‌رگای ماڵی خانه‌قینییه‌كانی داوه.
وتیشی : ئه‌و 20 رۆژ وه‌ك براو كه‌سی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی پارێزگاری لێكردین و ته‌نانه‌ت كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی خۆشی شه‌وو رۆژ له‌ناومان ده‌مایه‌وه‌و دڵی ده‌داینه‌وه.
زوهره ئه‌حمه‌دیش دایكی شه‌ش كچ و كوڕه‌و پیاوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه له‌قه‌زای ته‌له‌عه‌فه‌ر كوژراوه‌و ئێستا له‌و كه‌مپه‌دا ده‌ژی، ده‌ڵێت: كورده‌كان هه‌میشه ئه‌خلاقی جوانی خۆیان پیشانداوین و رێزیان له‌ئیراده‌ی مرۆڤ گرتووه، بۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه‌پێیان بوترێت مرۆڤی باش‌و راسته‌قینه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێستا دۆخی ژیانیان زۆر باشه، رۆژانه پێویستییه‌كانمان بۆ ئاماده ده‌كرێت‌و منداڵه‌كانمان له‌برسێتی ده‌پارێزرێن، سوپاس بۆ خوا‌و پاشان بۆ كاك ئایدن كه وه‌كو برایه‌ك هه‌میشه خه‌می خواردووین و نه‌یهێشتووه برسێتی‌و تینووێتی بچێژین.
منداڵه‌كانیان ناو ده‌نێن ئایده‌ن
فاتمه ره‌زاق كه‌تازه منداڵی بووبوو وتی: ده‌توانم ئێستا باس له به‌دبه‌ختییه‌كانی ژیانم بكه‌م، كه‌چۆن له‌ناوچه‌كانی عوزێم و سه‌عدیه و پاشان جه‌له‌ولا له‌ناو دڕنده‌یی چه‌كداره‌كانی داعشدا تێپه‌ڕیوم بۆ خانه‌قین‌و له‌ناو ئه‌م كه‌مپه‌دا جێگیربووم، به‌ڵام ئێستا ته‌نها ده‌توانم باسی پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تی كورد بكه‌م، كه‌چۆن به هانامانه‌وه هاتن و چۆن ده‌نگی ئێمه‌یان گه‌یانده جیهان .
وتیشی: منداڵه‌كه‌م ناو ناوه ئایدن، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ركات ناوچه‌كه‌مان ئازادبوو و گه‌ڕامه‌وه، به‌ناوهێنانی وشه‌ی ئایدن پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تی برا كورده‌كانم بیربكه‌وێته‌وه، دووه‌میش به‌هۆی كاك ئایدنه‌وه بوو كه له‌سه‌ره‌تاوه چۆن به‌هانامانه‌وه هات و خواردن‌و خۆراك‌و ئاو‌و ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگیشی بۆ گێڕاین.
به وته‌ی یه‌كێك له‌نوێنه‌رانی ئاواره‌كان، تائێستا سێ منداڵ له‌و كه‌مپه‌دا ناونراون ئایدن، ئه‌ویش به‌هۆی خۆشه‌ویستییان بۆ ئایدن
20 رۆژ نه‌چۆته‌وه ماڵه‌وه
ئایدن حه‌سه‌ن كه هاوكات به‌رپرسی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی قه‌زای خانه‌قینه، چیرۆكه‌كانی سه‌ره‌تایی دروستبوونی كه‌مپه‌كه بۆ PUKmedia ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تایی دروستبوونی كێشه و شه‌ر له‌ژماره‌یه‌ك ناوچه له‌عیراق، زیاتر له 1000 خێزانی ئاواره روویان له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین كرد، كه شه‌وان له‌و ده‌شت و ده‌ره خۆڵاوییه‌دا ده‌مانه‌وه‌و ژیانیان زۆر ناهه‌مواربوو، بۆیه ده‌ستبه‌جێ شوێینكم له‌ناوچه‌ی عالی ئاوا له‌خانه‌قین بۆ دابینكردن‌و سه‌ردانی لایه‌نه به‌رپرسه‌كانم كرد‌و ئه‌وه‌ی له‌توانای خۆم و رێكخراوه‌كه‌مدا هه‌بوو، بۆ ئه‌و ئاوارانه خستمه‌گه‌ڕ.
وتیشی: 20 رۆژ نه‌مانهێشت ئه‌و ئاوارانه برسێتی‌و بێجێگه‌یی بكێشن و ماڵ به‌ماڵ له‌ده‌رگامان ده‌داو هاوكاریمان بۆ كۆده‌كردنه‌وه، بۆیه خه‌ڵكی خانه‌قین زۆر به‌گوڕو گه‌رمییه‌وه پێشوازییان له‌هه‌وڵه‌كه‌م كرد‌و له‌و كاره‌ی خۆمان به‌رده‌وام بووین تا رێكخراوه جیهانییه‌كان هاتن و خێمه‌و پێویستی زیاتریان بۆ دابینكردن.
رونیشیكرده‌وه: 20 رۆژ نه‌چۆته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و به‌رده‌وام له‌ناو ئاواره‌كاندا بووه، چونكه له‌سه‌ره‌تایی هاتنیانه‌وه ژیانیان زۆر ناهه‌مواربووه، ئه‌ویش پێشووتر ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو، به‌تایبه‌تی له‌كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌دا‌و ئێستا كه‌مپه‌كه‌دا خه‌ڵكی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی لێیه كه‌شه‌ڕیان تێدایه، هه‌ر له موسڵ، ته‌له‌عه‌فه‌ر، تكریت، دیاله، ئه‌نبارو فه‌لوجه‌شی تێدایه.
چۆن كه‌مپه‌كه ناونرا ئایدن
ئایدن وتی: له‌سه‌ره‌تادا ناوی كه‌مپه‌كه كه‌مپی عالی ئاوا بوو، به‌یانیانییه‌ك كاتێك به‌ره‌و لای كه‌مپه‌كه ده‌چووم، لافیته‌یه‌كی گه‌وره‌یان نووسیبوو كه‌تیایدا ناوی كه‌مپه‌كه‌یان گۆڕیبوو بۆ ناوی من واته ئایدن، منیش چوومه لایان‌و داواملێكردن كه‌هه‌ر ناوه كۆنه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه، به‌ڵام رازی نه‌بوون‌و ووتیان تائێستا تۆ دڵی ئێمه‌ت خۆشكردووه، بهێڵه با هه‌ر به‌و خۆشییه‌وه بمێنێنه‌وه.
ئایدن حه‌سه‌ن روونیشیكرده‌وه: هه‌رگیز بۆ ناو ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه، چونكه ئه‌وه ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی خۆیه‌تی و ئاماده‌یه ئه‌ركی زیاتر قبوڵ بكات.
زه‌ماوه‌ندیان كرد
ئایدن حه‌سه‌ن كه‌ئێستا سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كه‌مپه‌ش ده‌كات، وتی: بۆئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بێتاقه‌ت نه‌بن و هه‌ست به‌نه‌هامه‌تی‌و به‌دبه‌ختی نه‌كه‌ن، رۆژانه چالاكی جۆراوجۆریان بۆ رێكده‌خه‌ین و له‌م رۆژانه ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی ژنهێنانمان بۆ كچ‌و كوڕێكی ئاواره رێكخست و هه‌ر له‌ئارایشگه‌و پێداویستییه‌كانی ژنهێنانه‌وه، تا ئاهه‌نگی گۆرانی‌و مۆسیقامان بۆ سازكردن.
هه‌ڵوێستی نموونه‌یی
شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئایدن حه‌سه‌نه‌وه وتی: هه‌ڵوێستێكی جوان و نموونه‌ییه، ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانیمان كرد‌و پێمان وابوو ئه‌وكاره‌ی ئه‌و ده‌یكات كاری مرۆڤدۆستانه‌یه‌و پێویسته هه‌مووان هاوكاری ته‌واوی بكه‌ن.
وتیشی: ئه‌و كه‌مپه ئێستا له‌دۆخێكی زۆرباشدایه‌و له‌زۆربه‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كه پێشكه‌وتووتره‌و خزمه‌تگوزاری‌و پێویستییه‌كان به‌ته‌واوی بۆ ئاواره‌كان دابینكراوه، ئه‌میش به‌هه‌وڵی كاك ئایدن‌و رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌یه.
PUKmedia ئا/ سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25