تاقانه‌كانی ئه‌نفال: ئاماده‌ین قوربانی زیاتر بده‌ین‌و به‌رگری له كوردستان بكه‌ین
kurdistani 02:54 PM - 2014-09-11ئاماده‌یی خۆیان بۆ چوونه به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به نه‌یارانی كورد‌و ده‌ستی ره‌شی تیرۆر ده‌رده‌برِن
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له‌تیرۆریستانی داعش، له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن، ته‌واوی چین‌و توێژه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی خۆیان پیشانداوه بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان، له‌نێویشیاندا تاقانه‌كانی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان دیسانه‌وه ئاماده‌ن گیانی خۆیان فیدای كوردستان بكه‌ن و ئاماده‌یی خۆیان بۆ چوونه به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به نه‌یارانی كورد‌و ده‌ستی ره‌شی تیرۆر ده‌رده‌برِن و داواكاریشن هه‌موولایه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون، به‌رگری له‌خاك‌و نیشتمان بكه‌ن.
كوردستان پێویستی پێمانه
به‌ختیار مه‌حمود كه له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موویان ئه‌نفالكراون پێیوایه ئێستا كاتیه‌تی‌و كوردستان پێویستی به‌هه‌موولایه‌كه بۆئه‌وه‌ی به‌رگری لێبكه‌ن ئه‌و بۆ PUKmedia ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌رێمه به‌خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید پێكهێنراوه‌و قۆناغێكی گه‌وره‌ی گۆرِانكاری‌و پێكه‌وه‌یی‌و گه‌شه‌كردنی برِیوه، بۆیه ئێستا پێویسته هه‌موومان به‌رگری لێبكه‌ین‌و تا بیه‌وێت قوربانی زیاتری له‌پێناودا بده‌ین.
به‌ختیاری تاقانه‌ی ئه‌نفال كه خه‌ڵكی قه‌زای كفریه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: وه‌كو تاقانه‌كانی ئه‌نفال، ئاماده‌ین جارێكی تر قوربانی بده‌ین‌و بچینه‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ‌و خوێنی زیاتر بۆ كوردستان بده‌ین.
ده‌چنه به‌ره‌كانی جه‌نگ
به‌هه‌مانشێوه به‌كر مه‌عروف تاقانه‌یه‌كی تری ئه‌نفاله‌و خه‌ڵكی ناحیه‌ی رزگارییه بۆ PUKmedia ده‌دوێت‌و له‌باره‌ی ئه‌و شه‌رِه‌ی روبه‌ڕوی خاكی كوردستان بۆته‌وه ده‌ڵێت: كورد هه‌رگیز سه‌ری بۆ دوژمن دانه‌نواندووه، جا ئیتر له‌هه‌ر قۆناغێكدا بێت، جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستی بۆ خاكی هیچ كه‌سێكی تریش نه‌بردووه‌و زوڵمی له هیچ میلله‌تێكی تر نه‌كردووه، بۆیه ئێستا نه‌یاره‌كانمان كه مێژوویه‌كه‌و هه‌رجاره‌و به‌ناوێك‌و هه‌رجاره‌و به‌سیناریۆیه‌ك ده‌یانه‌وێت له‌ناومان به‌رن، پێیان ده‌ڵێین خه‌یاڵیان خاوه هه‌موو كورد بۆیان ده‌بێته پێشمه‌رگه‌و رووبه‌رِوویان ده‌بێته‌وه‌و دیسانه‌وه به‌ری چاویان ده‌گرێت‌و له‌ناویان ده‌بات.
ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال وه‌ك خۆی باسی ده‌كرد هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی شه‌رِی دژه تیرۆر له‌ناوچه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی له‌وانه‌وه نزیكن ئه‌وانیش خانه‌قین، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په‌و خورماتوو، به‌رده‌وام چوونه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ‌و جگه له‌به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی برا پێشمه‌رگه‌كان هاوشانیان دژی داعش جه‌نگاون‌و ده‌جه‌نگێن.
وتیشی: بۆیه پیرۆزی‌و سه‌روه‌رییه ئێمه‌ی تاقانه‌ی ئه‌نفال جارێكی تر خوێنی خۆمان له‌پێناو نیشتمانه پیرۆزه‌كه‌ماندا به‌خت بكه‌ین وه‌كو چۆن له‌رِابردوودا ته‌واوی كه‌سوكاره‌كانمان له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا شه‌هیدبوون.
150 تاقانه‌ی ئه‌نفال
سه‌باح نه‌جمه‌دین نوێنه‌رێكی تری تاقانه‌كانی ئه‌نفاله‌و له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه سه‌رنجی خۆی ده‌ربرِی‌و وتی: یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی به‌لای ئێمه‌ی تاقانه‌ی ئه‌نفاله‌وه پێویسته ئه‌م یه‌كهه‌ڵوێستی‌و پێكه‌وه‌ییه بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی كورد‌و كوردستان درێژه پێبده‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین ته‌واوی ئه‌و قوربانیانه‌ی داومانه بۆ ئه‌م رۆژانه، پارێزگاری لێبكه‌ین.
زیاتر له 150 تاقانه‌ی ئه‌نفال له‌سنووری گه‌رمیاندا هه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌باشی د‌رك به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه داواكارن خه‌ڵك د‌رك به‌و مه‌ترسیانه بكات كه هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و قوربانیدان به‌لایه‌وه پیرۆزترین شت بێت، هه‌روه‌ك فه‌رمانده‌ی تاقانه‌ی ئه‌نفالیان هه‌یه كه له‌ناوچه‌كانی خورماتوو و قه‌ره‌ته‌په خزمه‌ت به‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن‌و گیانی خۆیان كردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ گه‌له‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر‌و له‌قۆناغێكی تری خه‌باتدا، خزمه‌ت به‌كوردستانه‌كه‌یان بكه‌ن.
سه‌باح وتیشی: خۆمان له‌كه‌س به‌گه‌وره‌ترو جیاوازتر نازانین، بۆیه باكمان نییه جارێكی تر قوربانی بده‌ین‌و له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا شه‌هید ببین، ئاماده‌م هه‌ر حه‌وت منداڵه‌كه‌م له‌پێناو خاكی كوردستاندا به‌خت بكه‌م.
قوربانیدان سه‌ربه‌رزیه
تاقانه‌یه‌كی تری ئه‌نفال كه هاوكات به‌رپرسێكی حكومییه‌و له‌به‌ره‌ی جه‌نگیشدایه دژ به‌چه‌كداره‌كانی داعش بۆ PUKmedia دواو وتی: ئێستا گه‌وره‌ترین شانازی به‌و قوربانیانه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا داومانه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پایه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری شه‌هیددانه بۆ خاكی دایك.
وه‌هاب ئه‌حمه‌د به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ئه‌وه ده‌خاته‌رِوو كه زیاتر له 50 كه‌س له‌تاقانه‌كانی ئه‌نفال له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا تاكو پله‌ی باڵای سه‌ربازیش خزمه‌ت به‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن‌و هیچ گوێ به‌وه ناده‌ن له‌كام شوێنی كوردستاندا شه‌هید ده‌بن.
وتیشی: ده‌مێكه قوربانی ده‌ده‌ین‌و ئێمه‌ی گه‌لی كورد وادروست كراوین له‌هه‌ر ئان‌و ساتێكی مێژوودا شه‌هیدمان هه‌بێت‌و داگیركه‌رمان له‌خاكه‌كه‌مان ده‌ركردبێت، بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین شانازی بزانین گه‌ر له هه‌ر ماڵێكی كوردستاندا شه‌هیدێك هه‌بێت كه ئێمه ته‌واوی كه‌سوكارمان شه‌هیدبووه.
خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیرِۆ نه‌چێت
سه‌باح نه‌جمه‌دینی تاقانه‌ی ئه‌نفال زیاتر هه‌ڵوێستی خۆی روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی‌و رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانیان له‌سه‌رشانه، دوای تێپه‌رِبوونی ئه‌م قۆناغه، هه‌وڵبده‌ین خوێنی شه‌هیده‌كانی شه‌رِی دژه تیرۆر به‌فیرِۆنه‌چێت‌و بتوانین بیكه‌ینه هه‌وێنی برایه‌تی‌و به‌هێزكردنی سیستمی حوكمرِانی، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ته‌واوی دامه‌زراوه حكومی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هونه‌رییه‌كان‌و كایه‌كانی تر چرِبكرێنه‌وه.
لای خۆشیه‌وه وه‌هاب ئه‌حمه‌دی تاقانه‌ی ئه‌نفال كه به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یه هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ سه‌باح نه‌جمه‌دین‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: باشترین هه‌لومه‌رج ره‌خساوه بۆئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین هه‌رێمه‌كه‌مان زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین‌و بیكه‌ینه هه‌وێنی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و كاری زیاتر بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بره‌و به‌ژیانی پێشمه‌رگه بدرێت‌و ژیانی خۆیان‌و خێزان‌و منداڵه‌كانیان خۆش بكرێت‌و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانیش دابینبكرێت.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25