رۆڵی لیژنه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كوردانی یه‌زیدی به‌رز ده‌نرخێنرێت
kurdistani 06:23 PM - 2014-09-08هه‌وڵه‌كانیان به‌رز نرخاند كه له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌پێشی رووداوه‌كان ئه‌ركی خۆیان بینیوه
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به نوسراوی ژماره (5170) به ژماره (21/8/2014) بڕیاردرا به دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵا تایبه‌ت به جینۆساید ناساندنی كوردانی یه‌زیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌كانی تر، دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و سه‌ردان له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌وه، ئه‌مڕۆ 8/9/2014 لیژنه‌كه سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و راوێژكارانی ده‌سته‌وه پێشوازیكران.
له سه‌ره‌تادا مه‌حمود حاجی ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌یان به كاره‌كانی لیژنه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ ئه‌و كه‌یسه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به گرنگی رۆڵی ده‌سته كرا وه‌ك لایه‌نی هه‌ماهه‌نگی كه بۆ ئه‌و كه‌یسه ده‌ستنیشانكراوه.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كه پێكهاتبوون له (وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وته‌بیژی حكومه‌تی هه‌رێم)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باس له رۆڵی ده‌سته‌و پێویست بوون له لیژنه‌كه كرا، ئاماژه‌شیان به هه‌نگاوه یاساییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد بۆ كه‌یسه‌كه‌و دا‌واشیان له سه‌رۆكی ده‌سته كرد له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته‌و كه‌سایه‌تی خۆی هاوكاری لیژنه‌كه بكات، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیان به‌رز نرخاند كه له سه‌ره‌تای هاتنه پێشی رووداوه‌كان ئه‌ركی خۆیان بینیوه.
لای خۆشیه‌وه زیا بترس سلیوا سه‌رۆكی ده‌سته وێڕای ده‌ستخۆشی له لیژنه‌كه‌و كاره‌كانی، به‌وردی ئاماژه‌ی به رۆڵ و هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته كرد‌و هه‌روه‌ها رۆڵی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌وجۆره لیژنانه‌و متمانه وه‌رگرتنی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه، ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی كه ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت بۆ ئه‌و كه‌یسه، هه‌موو ئه‌و كه‌یس و پێشیلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر مرۆڤ ده‌كرێت هاوكاری بكات و له رێگای نوسینگه‌كانیشه‌وه ئاسانكاری لۆجیستی بۆ لیژنه‌كه‌و كاره‌كانی بكرێت.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25