riklam

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: بانگهێشتی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیيه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

kurdistani 12:09 PM - 2014-09-01
به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت

به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی سه‌وز رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ به‌و نرخه‌ی به‌نزین رازی نین و له‌ داهاتووشدا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

 قادر ره‌زگه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌   PUKmedi ی راگه‌یاند: له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ریایی نه‌وته‌و چۆته‌ نه‌خشه‌ی جیهانی، ناكرێت نرخی به‌نزین بكات به‌ 900 دینار، له‌ كاتێكدا ئه‌و نرخه‌ بۆ هاووڵاتیان زۆره‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیمزای په‌رله‌مانتاران كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان بانگهێشت بكه‌ینه‌وه‌ بۆ په‌له‌مانی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا.

وتیشی: وێڕای ئه‌وه‌ش ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی سه‌وز له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌دا نه‌بووین و پێمان وابوو كه‌ نرخه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ نه‌ك زیاد ده‌كرێت، چونكه‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا وتی، دوای دوو مانگی تر خۆتان نرخه‌كه‌ دیاری بكه‌ن و به‌ڵێنیشی دا كه‌ نرخه‌كه‌ وه‌كو جاران لێ بكاته‌وه‌.

 قادر ڕه‌زگه‌ی راشیگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره‌ خوڵقاندنی قه‌یرانێكی تری گه‌وره‌یه‌ له‌ كوردستان و ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنی سه‌وز، ئه‌و نرخه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

 ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه‌ و داواشده‌كه‌م به‌په‌له‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌م نرخه‌دا بكرێت، جگه‌ له‌وه‌ش ناكرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ رێگه‌ی مووچه‌وه‌ ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌ران حكومه‌ت به‌ڕێگه‌یه‌كی تر وه‌ریبگرێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket