riklam

سلێمانی.. فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات مانیانگرت

kurdistani 11:20 AM - 2014-09-01
.

.

فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه‌ مانگرتنیان راگه‌یاندن و بڕیاریاندا هیچ كاروبارێكی رۆژانه‌ رایی نه‌كه‌ن.

فه‌رمانبه‌رێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات له‌سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزه‌وه‌ كه‌ تائێستا وه‌رمان نه‌گرتووه‌، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی په‌ره‌وه‌رده‌كه‌ ده‌ستمان داوه‌ته‌ مانگرتن و بڕیارمانداوه‌ هیچ كاروبارێكی رۆژانه‌ به‌ڕێنه‌كه‌ین.

ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ وتیشی: فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ كرێچیه‌، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 70 رۆژه‌ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ و  ئه‌مه‌ش تووشی چه‌ندین كێشه‌ی كردۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: مانگرتنه‌كه‌مان به‌رده‌وامده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزمان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و بڕیاریشه‌ له‌سبه‌ینێوه‌ نه‌چینه‌وه‌ بۆ ده‌وام.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket