riklam

ئاوی سلێمانی بۆ خواردنه‌وه‌ شیاوه‌

kurdistani 04:32 PM - 2014-08-28
"پاككردنه‌وه‌ی تانكی ماڵان ئه‌و دیارده‌یه‌ ناهێڵێت"

"پاككردنه‌وه‌ی تانكی ماڵان ئه‌و دیارده‌یه‌ ناهێڵێت"

لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئاوی سلێمانی له‌ پشكنیندا پاك ده‌رچووه‌و بۆ خواردنه‌وه‌ گونجاوه‌.

ئه‌ندازیار فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هۆكاری ره‌نگی زه‌ردی ئاوی سلێمانی بۆ بوونی رووه‌كی ئۆرگانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و گرفته‌ش چاره‌سه‌ركراوه‌و له‌ ئێستادا ئاوه‌كه‌ پاكه‌و بۆ خواردنه‌وه‌ گونجاوه‌.

لێپرسراوی هۆبه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی دوكان خۆر ده‌گاته‌ ته‌به‌قی ژێره‌وه‌ی، بۆیه‌ رووه‌كی ره‌نگ جیاواز په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هۆكاری گۆڕینی ره‌نگی ئاوه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا ئاوه‌كه‌ پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی پاك ده‌رچووه‌و بۆ خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنان شیاوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌نگی ئاوی سلێمانی، وتی: ئاسایی بوونه‌وه‌كه‌ ره‌نگه‌ چه‌ند رۆژێكی بوێت، بۆیه‌ ده‌بێت هاووڵاتیان له‌مكاتانه‌دا تانكییه‌كانیان پاكبكه‌نه‌وه‌ كه‌ هۆكاری مانه‌وه‌ی ره‌نگ زه‌ردییه‌كه‌یه‌و پاشماوه‌ی ئاوی پێشووه‌ كه‌ له‌نێو تانكییه‌كاندا ماوه‌، بۆیه‌ پاككردنه‌وه‌ی تانكی ماڵان ئه‌و دیارده‌یه‌ ناهێڵێت.

لێپرسراوی هۆبه‌ی كوالیتی كۆنترۆڵ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی راشیگه‌یاند: گۆڕینی فلته‌ره‌كان و پاككردنه‌وه‌ی بۆری و چاودێری به‌رده‌وامی هۆبه‌كه‌مان كاریگه‌ربوون بۆ چاره‌سه‌ری ئاوی ڕه‌نگ زه‌ردی شاری سلێمانی كه‌ ئێستا ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  عوسمان ئه‌بوبه‌كر - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket