riklam

كامێرای PUKmedia له‌ مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

kurdistani 04:18 PM - 2014-08-19
زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پارچه‌و شمه‌ك و به‌رهه‌می هونه‌ری تێدایه‌

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پارچه‌و شمه‌ك و به‌رهه‌می هونه‌ری تێدایه‌

لۆڤه‌ر به‌ گرنگترین مۆزه‌خانه‌‌ هونه‌رییه‌كانی جیهان ده‌ژمێردرێت، له‌ ساڵی 1190 دا ته‌لاره‌كه‌ بۆ میرنشین و پاشا فه‌ڕه‌نسییه‌كان دروستكراوه‌و تیایدا نیشته‌جێبوون، به‌ڵام له‌ ساڵی 1793 دا كراوه‌ به‌ مۆزه‌خانه‌‌ وئێستا یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی فه‌ڕه‌نساو جیهان و رۆژانه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان رووی تێده‌كه‌ن و سه‌رنجی په‌یكه‌رو تابلۆو كه‌ره‌سته‌ كۆن و دێرینه‌كان ده‌ده‌ن.

ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌‌ له‌ چه‌ند هۆڵێك پێكهاتووه‌و رووبه‌ری هه‌موویان 13 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پارچه‌و شمه‌ك و به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ كه‌له‌پووری یۆنانییه‌كان و رۆمانییه‌كان و میسرییه‌كان و فه‌ڕه‌نسییه‌كان و وڵاتی رافده‌ینی تێدایه‌.

ته‌لاری لۆڤه‌ر كاتی خۆی له‌لایه‌ن ناپلیۆنی یه‌كه‌مه‌وه‌ هێڵكاری و نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه‌و دواتریش به‌ چه‌ند قۆناغێك نوێكراوه‌ته‌وه‌.

له‌و هۆڵانه‌دا جگه‌ له‌ كه‌له‌پوورو شمه‌كی كۆن و فۆلكلۆری و په‌یكه‌ر، هه‌زاران تابلۆی ره‌نگاوڕه‌نگی هونه‌رمه‌نده‌ جیهانییه‌كان نمایشكراوه‌، تابلۆی مۆنالیزای ( لیۆناردۆ داڤنشی) ی كه‌ له‌ ساڵی 1503 دا كێشراوه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌و رۆژانه‌ هه‌زاران وێنه‌ی ده‌گیرێت.

لۆڤه‌ر هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌ جگه‌ له‌ سێشه‌ممان پیشوازی له‌ میوانان ده‌كات و پلێتی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ هه‌ریه‌كێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به‌ 15 یۆرۆیه‌و بۆ خوار ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش به‌خۆڕاییه‌، وه‌ك هانده‌رێك بۆ خوێندكاران و لاوانی جیهان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن تا بچنه‌ ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌و شارستانییه‌ته‌ جیهانییه‌كان ببینن، یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ش له‌ هه‌موو مانگه‌كاندا بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌خۆڕاییه‌، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی په‌ككه‌وته‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌خۆڕاییه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین - فه‌ڕه‌نسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket