riklam

شاره‌زوور.. به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیان له‌ده‌ستده‌داو دووی دیكه‌ش بریندارده‌بن

kurdistani 07:28 PM - 2014-07-30
رووداوی هاتووچۆ

رووداوی هاتووچۆ

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای پێنجوێن -سه‌یدسادق پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 2 دیكه‌ش بریندابوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سه‌ید سادق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30-7-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن –سه‌ید سادق هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 2 ی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ سه‌رجه‌میان پێشمه‌رگه‌ن وخه‌ڵكی قه‌زای پێنجوێنن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: رێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن سه‌یدسادق یه‌كێكه‌ له‌و رێگا قه‌ره‌باڵغانه‌ی كه‌ ساڵانه‌زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا رووده‌دات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌، تائێستا چه‌ندین هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ندینی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: كه‌ زۆربه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌هۆی خراپی رێگاوبان و تیژاه‌وی له‌ راده‌به‌ده‌رو و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێرانه‌وه‌یه‌ به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌.


PUKmedia محه‌مه‌د- سه‌ید سادق



 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket