riklam

سامانه‌ سروشتیه‌كان بۆ دادگای ته‌كساس: كورد مافی ده‌ستوری خۆیه‌تی نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت

kurdistani 06:26 PM - 2014-07-30
داوای یاسایی دژی حكومه‌تی فیداڵی عیراق تۆمارده‌كه‌ین

داوای یاسایی دژی حكومه‌تی فیداڵی عیراق تۆمارده‌كه‌ین

دادگای ته‌كساس ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌سه‌ر مافه‌كان و تۆماركردنی چه‌ندین داوای یاسایی دژی حكومه‌تی فیدراڵ.

ئه‌مڕۆ 30-7-2014، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر سكاڵای حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بۆ دادگایه‌كی ئه‌مریكی خسته‌ڕوو كه‌ مه‌به‌ست لێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئاشتی هه‌ورامی وتی: پارێزه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كیان ناردووه‌ بۆ دادگاكه‌ له‌ ته‌كساس بۆ روونكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق. حكومه‌تی فیدراڵی عیراق سكاڵایه‌كی بۆ دادگایه‌كی ته‌كساس به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌رهه‌مهێنراوه‌ و هه‌نارده‌كراوه‌ و فرۆشراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی عیراق.

 نامه‌كه‌ ئاماژه‌ ده‌دات به‌ ئه‌گه‌ری تۆماركردنی چه‌ندین داوای یاسایی دژی حكومه‌تی فیدراڵی."

هه‌روه‌ها وتیشی: حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له‌ دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ و دادگای باڵای عیراقدا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستووری عیراقیه‌وه‌ نكوڵی لێكراوه‌ بۆ حكومه‌تی فیدراڵی.

حكومه‌تی فیدراڵی ناتوانێت بیباته‌وه‌، چونكه‌ نه‌وتی خاومان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌رهه‌مهێنراوه‌ و باركراوه‌ و هه‌نارده‌كراوه‌ و فرۆشراوه‌ به‌ پێی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك له‌ ده‌ستووری عیراقیدا هاتووه‌.

ئاشتی هه‌ورامی به‌رده‌وام بوو راشیگه‌یاند: "داواكانمان بۆ قه‌ره‌بووه‌ نه‌دراوه‌كان كه‌ پێویسته‌ بدرێن، به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی عیراق، ئاماده‌ده‌بن له‌به‌رده‌م هه‌ر دادگایه‌كی ده‌ره‌كیدا كه‌ له‌وێ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌یه‌وێت هێرشمان بكاته‌ سه‌ر.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket