riklam

قائیمقامی سلێمانی جه‌ژنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كرد

kurdistani 01:25 AM - 2014-07-29
جه‌ژنییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كرد

جه‌ژنییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كرد

له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه‌ و پشتیوانی خۆی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕیی و رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌ركێكی گرنگی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش پارێزگاری كردنه‌ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ و خاكی كوردستان بووه‌ته‌وه‌.

رۆژی 28-7-2014،  كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا ئاوات محه‌مه‌د  قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوان و پێشكه‌ش كردنی هاریكاری پێویست بۆیان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ دواین سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردن له‌خاكی كوردستان له‌ جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه‌ و رایگه‌یاند پێویسته‌ هه‌موان به‌شداربین له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێن بۆ پاراستنی خاكی نیشتمان و رێگه‌نه‌ده‌ین به‌و پلانانه‌ی كه‌ له‌ ئارادان بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان و تێكدانی باردۆخی ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان .

له‌ میانه‌ی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ئاوات محه‌مه‌د ده‌ستخۆشی گه‌یانده‌ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بۆ پارێزگاری كردن له‌ خاكی كوردستان و به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه‌ له‌ گیان فیدای و دڵسۆزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی روانی كه‌ له‌پێناو به‌رگری كردن له‌ خه‌ڵك و خاكی نیشتمان گیانی خۆیان خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

 هه‌روه‌ها پشتیوانی و هاریكاری ته‌واوی بۆ هه‌موو هێزه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌مووان سه‌روه‌رییه‌كانی خاكی كوردستان بپارێزین و رێگه‌ نه‌ده‌ین دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان خاكه‌كه‌مان داگیربكه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی ئازار و هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket