riklam

مه‌كته‌بی رێكخستنی ی.ن.ك پیرۆزبایی چه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ سه‌رجه‌م كوردستانیان ده‌كات

kurdistani 06:06 PM - 2014-07-27
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

بروسكه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌.

به‌ناوی لێپرسراو و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی رێكخستنی (ی.ن.ك)ه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزبایی له‌ برای گه‌وره‌مان جه‌نابی مام جه‌لال ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین و دڵنیایین كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی نیشتمان ده‌بێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ ته‌واوی كوردستان و كوردستانیان.

هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی پاراستنی كوردستان و رێگای رزگاری نیشتمان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان و كه‌سوكاریان و ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌ردانه‌ی جه‌ژن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پارێزگاری له‌ كوردستان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

هاوكات پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌هۆی كوردبوون و كوردایه‌تییه‌وه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌بوون.

 هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تێكرای كوردستانیان و موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك و كوردستان له‌ ئارامی و ئۆقره‌یی و خۆشگوزه‌رانی دا جه‌ژن به‌سه‌ر به‌رێت.

دووباره‌ پیرۆز بێت.

 مه‌كته‌بی رێكخستنی (ی.ن.ك)
 قه‌ڵاچوالان
 27-7-2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket