كاتی كۆنفراسێكی په‌روه‌رده‌یی هاتووه .....!!
kurdistani 07:41 PM - 2014-07-26.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
چواره‌مین كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی له 22-26 – 5-2007 گرێدرا، تیایدا سیسته‌مێكی تازه بڕیاری لێدرا، له چوارچێوه‌ی سیسته‌مه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ریشه‌یی له په‌یكه‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ئه‌نجامدرا، له‌وانه دابه‌شكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن بۆ دوو قۆناغ، بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی، گۆڕینی پرۆگرامه‌كان، گۆڕانكاری له ئه‌زمونه‌كان، قوتابیان و خوێندكارانیش كران به خولوه‌گه‌ڕی (محور) په‌روه‌رده‌كردن، ئه‌مه و چه‌ندین گۆڕانكاری تریش، له‌وساوه ئه‌م سیسته‌مه كه كه‌وتۆته‌كار، روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر بۆته‌وه هه‌ر له په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و خوێندكار تا ده‌گاته ئه‌زمونه‌كان و هه‌ژماركردنی نمره‌كان هه‌روه‌ها شێوازی به‌ڕێوه‌چونی قوناغه‌كان، بۆ نمونه تا هه‌نوكه لای هه‌ندێك مه‌علوم نه‌بووه بنه‌ڕه‌تی چی ده‌گه‌یێنێ و بۆ چ مه‌به‌ستێكه، پێویسته بوترێ گۆڕانكاری كردن له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده زۆر گرنگه چونكه هه‌لومه‌رجه‌كه وا ده‌خوازێ، دیاره به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه كه رونكردنه‌وه و ناوهێنانیان به‌دواداچون و تێفكرینی زۆر ده‌وێت تا هه‌نوكه له هه‌ڵكشان و داكشاندایه هه‌رچه‌نده خه‌ریكه هێله گشتیه‌كان رون ده‌بێته‌وه به‌ڵام پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه، سروشتی كاركردنیش وایه ده‌بێ ناوه ناوه به‌سه‌روسه‌ودای كاره‌كانت دابچیته‌وه بۆیه زۆر گرنگه دوای زیاتر له حه‌وت ساڵ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی گۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌روه‌ها گۆڕانی چوار وه‌زیر، هاتنه پێشی چه‌ندین دید و بۆچون، هاو زه‌مان دراسه‌تی زۆر له‌سه‌ر كونوكه‌له‌به‌ره‌كانی، نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكرێ سیاسه‌تیش ده‌ور و ته‌ئسیری خۆی نواندووه له‌سه‌ر بڕگه و بابه‌ته‌كانی سیسته‌مه‌كه، هه‌موو ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه ده‌خوازێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه بكرێت، ئه‌وه به‌و مانایه نیه سیسته‌مه‌كه توشی چه‌ق به‌ستن هاتبێت ئیتر ده‌بێ بیر له‌شێوازێكیتر بكرێته‌وه، به‌لكو فراوانی و ئاماژه‌ی كاركته‌ره‌كان و پێشهاته‌كانه وا ده‌كات ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه بكرێت، باشترین هه‌نگاویش له‌و باره‌یه‌وه به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی تازه‌یه، ره‌نگه ئه‌وه‌یان ماوه و كاری زۆری بوێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتو بێت، به‌ڵام وه‌كو هه‌نگاوێكی هه‌نوكه‌یی ده‌كرێت كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت من له‌نزیكه‌وه‌ش ئاگادارم یه‌كێتی مامۆستایان دوو ساڵه ئه‌و پرس و پێویستیه‌ی خستۆته به‌رده‌م وه‌زاره‌ت ، به‌دڵنیایه‌وه به‌ستنی كۆنفرانسێكی له‌و شێوه‌یه به‌شێك له‌و بابه‌ته‌نای له‌ماوه‌ی رابردوودا جێگای گه‌نگه‌شه‌بووه ده‌كرێت بخرێته به‌رنامه و به‌پێی خواسته‌كان فۆرمه‌ڵه بكرێته‌وه، بڕواشم وایه ئه‌م بابه‌تانه بۆ ئه‌م كۆنفراسه زۆر گرنگه :-
1- رێكخستنه‌وه‌ی ساڵی خوێندن:
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م سیسته‌مه پیاده‌كراوه گه‌وره‌ترین كێشه، ساڵی خوێندن ناكام بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌هیچ ساڵێكدا رۆژه‌كان و كاتژمێره‌كانی خوێندن به‌راورد به پرۆگرامه‌كان هاوسه‌نگ نه‌بووه، له باشترین ساڵدا له (130) رۆژ خوێندن تێپه‌ڕی نه‌كردووه كه ده‌بێت (200) رۆژ بێت، كاتژمێره‌كانیش (500) كاتژمێر بووه كه ده‌بێت (900) كاتژمێر بێت، ئه‌و ساڵانه مرده‌ی ده‌ستی زۆری پشوه‌كان بوون، بۆیه زۆر زه‌روریه ئه‌م بابه‌ته به وردی بخرێته به‌رباس و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ساڵی خوێندن دابڕێژرێته‌وه جیا له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانیتر، دیاره ئه‌و راستیه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاشه هه‌ر وایه چونكه ئه‌وانیش به هه‌مان ریتم به‌ڕێوه‌چون .
2- په‌یره‌وكردنی سزا‌و پاداشت:
ئه‌وه‌ی ته‌شویقی نیوه مر كردووه له‌نێو مامۆستایان و ته‌نانه‌ت قوتابیان و خوێندكارانیش، نه‌بوونی سزا و پاداشه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر كه‌م ئه‌و بنه‌مایه گرنگه په‌یره‌و كراوه هه‌رگیز به‌و كه‌سانه نه‌وتراوه كه ئیمكانیه‌تیان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه، تۆ باش نیت ده‌بێ به‌خۆدا بچیته‌وه، زۆر كه‌میش ده‌ست خۆشی له‌باشه‌كان كراوه، گه‌لێك جاران له‌سه‌رپه‌رشتیاره‌كانم بیستوه و ده‌ڵێن هه‌ڵسه‌نگاندن سودێكی ئه‌وتۆی نیه به‌هه‌ندیش وه‌رنه‌گیراوه ئیتر كردن یان نه‌كردن بۆچی باشه؟ ئه‌مه بۆچونی مامۆستانیشه كاتێك یه‌كێك خۆی ده‌كوژێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌جوانی بڕوات به‌ڕێوه كه‌چی یه‌كێكیتر مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست ناكات، نه ئه‌و پێ ده‌وترێ باشت كردووه نه ئه‌وه‌ی تریش پێ ده‌وترێت تۆ خراپت كردووه.
3- ئه‌ركه‌كانی سه‌رپه‌رشتیار:
راسته ئێستا فۆرمێكی ئیشكردن هه‌یه بۆ رێكخستنی ئیش و كاری سه‌رپه‌رشتیاران به‌ڵام گرفتیان زۆر بووه‌و به‌پێی پێویستیش نه‌قشیان له به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده نه‌بووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بێته ته‌وه‌رێك له كۆنفراسه‌كه و به‌ته‌واوی بخرێته به‌رباس و سه‌ر له‌نوێ په‌یكه‌ره‌كه‌ی دابڕێژرێته‌وه له‌سه‌ره‌وه تا ده‌گاته خوارێ، باشترین فۆرمیش ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری جیا بكرێته‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و راسته‌وخۆ سه‌ر به وه‌زاره‌ت بێت، له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان .
4- ده‌سكاریكردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه و خوێندنگاكان:
تا هه‌نوكه به‌هۆی ئه‌و دابه‌شبوونه سیاسه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانیش دابه‌شبوون بگره بنه‌مای سه‌ره‌كیش بۆ دیاریكردنیان بنه‌مای سیاسی بووه هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ره‌كانی ناوه‌ندی خوێندنیش، له راستیدا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی تا هه‌نوكه كاری پێكراوه باش نه‌بووه، ئه‌وه به‌و مانایه نیه هه‌موو سیاسیه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ست نادات به‌ڵكو سیاسی هه‌یه ده‌توانێ رۆڵی باش بگێڕێت، زۆر گرنگه ئه‌و پرسه‌ش له كۆنفراسه‌كه‌دا باسی لێوه بكرێت و باشترین بنه‌ماشی بۆ دابرێژرێت، بڕواشم وایه پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان باشترین پڕۆژه‌یه ده‌شكرێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت، گرنگه دروشمی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو به‌رجه‌سته بێت .
5- دامه‌زراندن و گواستنه‌وه هاوسنگكردنی میلاك:
چه‌ند ساڵێكه ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام گرفتی هاوسه‌نگكردنی میلاكیان هه‌بووه، به‌جۆرێك ناوه‌ندێكی خوێندن میلاكی كه‌مبووه هه‌شبوه میلاكی زۆر بووه، بێ ئه‌وه‌ی كاركته‌رێكی په‌روه‌رده‌یی توانیبێتی چاره‌سه‌ری بكات، گواستنه‌وه‌ش به‌پێی پره‌نسیپه‌كان نه‌كراوه به‌رده‌وام واسیته و واسیته‌كاری و خزمایه‌تی و لایه‌نگری سیاسی ده‌وری هه‌بووه هه‌میشه‌ش مایه‌ی بێزاری به‌شێكی زۆر له مامۆستایان بووه جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا كۆتایی ساڵ هه‌ر هه‌بووه ئه‌مه له‌كاتێكدا گواستنه‌وه كات و واده‌ی خۆی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وانه دامه‌زراندنیش كێشه‌یه‌كیتر بووه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، هه‌ر چه‌نده هه‌وڵدراوه په‌یره‌وی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه موزمنه لێنه‌گه‌ڕاوه بێته كایه‌وه، بۆیه به‌درێژایی ساڵی به‌رده‌وام بووه.
6- خولی به‌رهه‌ڤكردن:
وێڕای ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕدراون هه‌روه‌ها زانسته‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌میشه له‌هه‌ڵكشاندان، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ته‌كنیكی فێركردن به‌رده‌وام بره‌وی پێده‌درێت، ناكرێت مامۆستاكانمان هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ق بمێنه‌وه فێری پرس و ئه‌گه‌ری تازه نه‌كرێن، راسته خۆل هه‌یه به‌ڵام خوله‌كان له‌به‌ر كورتی ماوه‌كانیان سودی ئه‌وتۆیان نه‌بووه به‌شێك له‌مامۆستایان به‌و شێوه‌یه باس له خوله‌كان ده‌كه‌ن رۆژی یه‌كه‌م یه‌كترناسینه رۆژی كۆتاییش گه‌رده‌ن ئازادی، له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها دوو یان سێ رۆژ ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌شیان ته‌نها بۆ ناونیشانه‌كانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته خولی به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن هه‌بێت ده‌كرێت له كۆنفراسی په‌روه‌رده‌ییدا به‌رنامه‌یه‌كی زانستی جێگری بۆ فه‌راهه‌م بكرێت .
7- خوێندنی پیشه‌یی:
له ئێستادا خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان توشی چه‌ق به‌ستن بووه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه كۆنی پرۆگرامه‌كان و ئامێر و هۆیه‌كانی فێركردن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش خراپی ئه‌دای وه‌زاره‌ته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خوێندنه، تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دانه‌ڕێژراوه تاوه‌كو وا بكرێت خوێندنی پیشه‌یی ره‌واجی پێبدرێت، راسته هه‌وڵێك هه‌یه به‌ڵام به‌پێی پێویست نیه، بڕواشم وایه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت هه‌ڵه‌ی تێدایه، به‌جۆرێك خوێندنی پیشه‌یی یه‌كسان نه‌كراوه به بازاڕ ( teaching market ) زۆر نموزه‌جی جوان له ده‌وروبه‌رمان هه‌یه ده‌كرێ سودیان لێوه‌ببینین.
8- تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
ئه‌وه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌وێت تێگه‌یشتنی زانستی و ته‌واو له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا نیه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر یه‌كه و به‌جۆرێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ژمار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن دواجاریش فه‌رمانگه و و جومگه‌كانی هه‌رێم تێر كادیرده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ماهه‌نگی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌بێ هاوته‌ریبی یه‌كتر بێت ناكرێت په‌روه‌رده پرۆگرامه‌كانی بگۆڕێت كه‌چی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌جێگای خۆیدا بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستی ده‌زانم سه‌نته‌رێكی ستراتیجی باڵا هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌كانیتر به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، له وتاره‌كانی پێشوشمدا به درێژی باسم له‌و سه‌نته‌ره كردووه .
9- یه‌كخستنی رێنماییه‌كان:
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی به‌رده‌وام روبه‌ڕوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆته‌وه، زۆری و بۆری رێنماییه‌كان بووه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئه‌زمونه‌كانه‌وه، به‌جۆرێك واده‌و كاتی دیاری كراوی نه‌بووه، زۆر جارله‌ناو ئه‌زمونكردندا رێنمایی تازه گشتێنراوه وایكردووه سه‌ر له‌به‌ری كاره‌كان ئاوه‌ژو بێته‌وه، زۆر گرنگه ئه‌و رێنماییانه به‌واده‌یه‌كی له‌بار ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ناوه‌نده و به‌رنامه‌ی كاری له ژێر رۆشناییدا رێكبخات.
10- رێكخستنی په‌یوه‌ندی له نێوان مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و دایكان و باوكان:
له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا مامۆستا سه‌نته‌رال بووه به‌ڵام له سیسته‌می تازه‌دا قوتابی و خوێندكار بۆته سه‌نترال و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كان له خزمه‌تیدا بێت، ئه‌مه به‌دحاڵیبوونی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دروستكردووه، له‌لایه‌ك مامۆستا نیگه‌رانه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌مكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌كیتر قوتابیان و خوێندكاران سه‌ربه‌ست بوون كه ئیتر هه‌موو شتێك له خزمه‌تی ئه‌واندایه هه‌ر چیه‌ك بكه‌ن ره‌وایه، له‌و روانگه‌یه‌وه دایكان و باوكانیش وا تێگه‌یشتن نابێت توند و تیژی به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانیان به‌كاربهێنرێت به‌شێكیان وایان لێكدایه‌وه ئیتر منداڵه‌كانیان هه‌رچی بكه‌ن ئازادن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاویش بێت، له راستیدا ده‌بوو له‌و حاڵه‌ته‌دا هاوكاری مامۆستایان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوه ته‌عاموله به قازانجی رۆڵه‌كانیان دابشكێننه‌وه ده‌بوو نه‌هێلن كاری نه‌خوازراو روبدات، له‌مباره‌یه‌وه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه ئالیه‌تێك بدۆزرێته‌وه بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه، زۆریش باشتره به‌یاسا رێكبخرێت واته بۆ هه‌ر یه‌ك له‌وانه ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاری بكرێت .
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25