گۆڕستان دوامه‌نزڵگه‌ی هه‌مووان یان پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان؟
kurdistani 05:59 PM - 2014-07-26" 80% جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ رۆژانی ئاسایی‌دا"
گۆڕستانی گردی سه‌یوان ئه‌و جێگایه‌ی بووه‌ته دوا مه‌نزڵگه‌ی هه‌ریه‌كێك له ئازیزانمان، ئێمه‌ش بۆ ره‌وانه‌وه‌ی خه‌می دووری و له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئازیزانه‌مان كردوومانه به به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ژیانمان و هه‌موو به‌یانییه‌كی رۆژانی هه‌ینی ده‌چین بۆ سه‌ردانكردنی گۆڕی ئازیزانمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له‌ته‌نیشت ئه‌م گۆڕستانه بازاڕێك كراوه‌ته‌وه بووه‌ته جێگایه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌مان.
یه‌كێك له‌و خانمانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی یه‌كێك له ئازیزانی بوو به PUKmedia ی راگه‌یاند: من كه دێمه ئێره ته‌نها بۆ سه‌ردانكردنی مردووهكهم دێم، زۆر كه‌م ده‌چمه ناو بازاڕه‌كه‌ی، به‌ڵام بوونی بازاڕێكی له‌وجۆره ئاساییه، چونكه زۆر كه‌س له‌م بازاڕه‌دا پێداویستییه‌كانیان به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌ك پێشینان ده‌ڵێن "به تیرێك دوو نیشان ده‌شكێنن".
به‌ڵام خانمێكی تر راوبۆچوونێكی جیاوازی هه‌بوو و رایگه‌یاند: من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه دێمه ئێره بچمه ناو بازاڕه‌كه‌شی، بوونی ئه‌م ههفتهبازاڕه شتێكی باشه هه‌بێت به‌ڵام نه‌ك لێره‌دا، به‌ڵكو ده‌بێت شوێنێكی تایبه‌تی بۆ دابنرێت، چونكه زۆر كه‌س كه دێنه ئێره زۆر به‌په‌له فاتیحاكهیان داده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به بازاڕكردنهكهیان بگه‌ن.
خانمێكی تریش رایگه‌یاند: من ته‌نها بۆ بازاڕكردن دێمه ئێره له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی نرخه‌وه جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ناو بازاڕدا، هه‌روه‌ك له‌ڕووی كوالیتی شتومهكهكانهوه هه‌مان جۆری كاڵایه كه له‌ناو بازاڕدا ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام لێره شته‌كان هه‌رزانتره، بۆیه من وه‌كو خۆم سوودم له بوونی ئه‌م بازاڕه بینیوه.
یه‌كێك له‌و كاسبكارانهشی هه‌فتانه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كانی ده‌چێته گۆڕستانی گردی سه‌یوان به PUKmedia ی راگه‌یاند: بوونی ئه‌م بازاڕه بۆ ئێمه شتێكی زۆرباشه له‌ڕووی قازانجه‌وه، چونكه سوودێكی زیاتری ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه 80% جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ رۆژانی ئاسایی‌دا.
PUKmedia ئه‌ژین قادر - سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25