riklam

دانپێدانانی بكوژی دایك و منداڵەكەی هەولێر

kurdistani 04:28 PM - 2014-07-24
.

.

ئەو گەنجەی لەشاری هەولێر دایكێك و منداڵەكەی بەچەقۆ كوشت باس لەوەدەكات كە تەمەنی 15 ساڵانەو لەخوێندنگایەكی نمونەی دەخوێنێت و خوێندكاری پۆلی نۆی بنەڕەتی بووە بۆ 10 دەرچوەو دانیشتوانی گەڕەكی هاوكاری شاری هەولێرە.

رائید كاروان عەبدولكەریم وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو گەنجی بڵاوكردەوە كە لەشاری هەولێر دایكێك و منداڵە تەمەن كوشت، گەنجەكە دەڵێت: زیاتر لە پێنج ساڵە ئەو ماڵە دەناسێت كە ژنەكەو منداڵەكەی كوشتون، سەرجەمی ئەندامانیان چوار كەس بوون و خێزانی بكوژەكەش لە پێنج كەس پێكهاتوون، ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئەو منداڵەی كوشتویەتی ناوی مەنار بووەو بۆ ماوەیەكی زۆر رۆژانە لەلای ئەو بووە.

بكوژەكە راشیدەگەنێت: سەعات 7ی بەیانی چوەتەسەر ئەو ماڵە بۆ دزینی زێڕی ژنەكەو لەوكاتەدا ژنەكەو دوو منداڵەكەی خەوتبوو، نزیكەی 10 چەقۆی لەپشتی ژنەكەداوەو دواتریش چەند چەقۆیەكی تری لەسكی داوەو پاشان دەست و ملی ژنەكەی بڕیوە، لەوكاتەدا منداڵەكەی كە هەستاوەو بەچەقۆكەی هەردوو دەست و ملی منداڵەكەشی بڕیوەو هەردووكیانی كوشتووە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket