riklam

شەممە خوێندنی باڵاو كشتوكاڵ موچە وەردەگرن

kurdistani 04:04 PM - 2014-07-24
هێشتا چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تریش ماوه‌ موچه‌ی حوزه‌یران وه‌ربگرێت

هێشتا چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تریش ماوه‌ موچه‌ی حوزه‌یران وه‌ربگرێت

رۆژی شەمەی داهاتوو وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو كشتوكاڵ و ئاودێری موچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت كە رۆژی شەمە 2014/7/26 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەت و تەواوی ژمێریاری زانكۆ و پەیمانگاو دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت دەكات، رۆژی شەمە لەفەرمانگەكانیان ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری پێویست بۆ خەرجكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش رۆژی شەمە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێریش موچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket