riklam

سینه‌ماكارێكی كورد له‌كارێكی ناوازه‌دا پێشوازی لێده‌كرێت

kurdistani 05:31 PM - 2014-07-23
له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا

له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا

فیلمی سینه‌مایی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ربه‌رد له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆڤیڤاری له‌وڵاتی چیك نمایشكرا.

فیلمی سینه‌مایی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ربه‌رد Memories On  Ston له‌نووسینی هاوبه‌شی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی و مه‌مه‌د ئه‌كتاش و له‌ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركییه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره‌ كورده‌، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ حوسێن حه‌سه‌ن و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ مه‌مه‌د ئه‌كتاش، له‌یه‌كه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا به‌نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شی ئاسۆكانی 49-هه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆڤیڤاریKarlovy  Vary له‌وڵاتی چیك له‌سێ ساتی جیاوازدا چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.

ئه‌م فیلمه‌ كوردییه‌ كه‌به‌رهه‌می ساڵی 2014 ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه‌ كاتژمێر  یه‌كی نیوه‌ڕۆی 6-7-2014 له‌هۆڵی كۆنگرێس، كاتژمێر 30-4 ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 9-7-2014 و هه‌روه‌ها سه‌عات  10 ی پێش نێوه‌ڕۆی رۆژی 12-7-2014  له‌سینه‌ما بی B له‌میانه‌ی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆڤیڤاری نمایشكراو له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ربه‌رد دوای نمایشی له‌م فیستیڤاڵه‌ له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ پێشوازیی لێكراو به‌رپرس و رێكخه‌ریی چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له‌ئاستی جیهاندا، دوای ئه‌م فیلمه‌یان له‌به‌ر هه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ كرد، كه‌ له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌یاندا به‌شداریی پێبكرێت و نمایش بكرێت.

49-هه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆڤیڤاری به‌نمایشی 173 فیلمی سینه‌مایی، 43 كورته‌ فیلم و 29 فیلمی دیكۆمێنتاریی له‌سینه‌ماكارا نێو وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و به‌ئاماده‌بوونی 478 فیلمسازو 825 سینه‌ماكاری پیشه‌گه‌ڕ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیاو له‌چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، له‌وانه‌ پێشبڕكێی له‌ڕۆژئاواوه‌ و بۆ رۆژهه‌ڵات، پێشبڕكێی فێررۆم، پێشبڕكێی فیلمه‌ دیكۆمێنتارییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌شی ئاسۆكان، ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، جۆرێك ڕوانین و به‌شی تایبه‌ت له‌ڕۆژانی 4 تا 12-7-2014 له‌شاری كاڕڵۆڤیڤاری له‌وڵاتی كۆماری چیك به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia پێشره‌و خالید

2930172372014_222222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket