riklam

یادگارییه‌كانی كه‌ریم كابان

kurdistani 04:27 PM - 2014-07-23
كتێبی یادگارییه‌كانی كه‌ریم كابان

كتێبی یادگارییه‌كانی كه‌ریم كابان

كتێبی یادگارییه‌كانی كه‌ریم كابان

هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان ناوی ته‌واوی (عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حمود عه‌زیز كابان)ـه‌، ساڵی 1927 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌، سه‌ره‌تا له‌ قوتابخانه‌ی ئایینی و دواتر له‌ قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵیه‌ خوێندویه‌تی و ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی پۆلیسی كردووه‌.

سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی بۆ ئه‌وكاتانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ تیپی سرودی قوتابخانه‌كاندا بووه‌، له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانیشدا له‌و ئێزگه‌یه‌دا گۆرانی وتووه‌ كه‌ ئینگلیزه‌كان له‌ به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانیدا دایانمه‌زراندووه‌، هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا بووه‌ یه‌كه‌مین گۆرانی خۆی و به‌ ناوی (له‌ڕێی دڵداری) بۆ رادیۆی به‌غدای تۆماركردووه‌.

كه‌ریم كابان خاوه‌ن ده‌نگێكی به‌سۆزو شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شه‌هید (قادر كابان)ی برایدا له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن كه‌ گۆرانی فۆلكلۆریی كوردییان له‌ بیره‌وه‌ری و ناو ماڵه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ته‌ختی شانۆ گواستووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ گۆرانیوتن له‌ بواری ئاوازدانانیشدا كاریكردووه‌و ئاوازی بۆ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی خۆی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تریش داناوه‌.

له‌ ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا، له‌ چه‌ندین ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵدا به‌شداریكردووه‌و چه‌ندجارێكیش خه‌ڵاتكراوه‌.


PUKmedia 

3451172372014_1227162372014_ss.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket