ئه‌رمه‌نستان.. فیلمێكی كوردی بووه باشترینی فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی
kurdistani 02:25 PM - 2014-07-22كورته‌فیلمی )ره‌ش و سپی( له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد )جه‌لال ساعید په‌ناه)
كورته‌فیلمی )ره‌ش و سپی( له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد )جه‌لال ساعید په‌ناه) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (فرێسكۆ)ی ئه‌رمه‌نیستانی به‌ده‌ستهێنا.
كورته‌فیلمی چیرۆكی (ره‌ش و سپی-Black and white) دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد (جه‌لال ساعید په‌ناه)ه‌و و له به‌رهه‌مهێنانی به‌شی سینه‌مای دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به‌ئاماده‌بوونی ئه‌مفیلمسازه سنه‌ییه له‌به‌شی پێشبڕكێی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه ماناییه‌كانی (فرێسكۆ-FRESCO) له‌وڵاتی ئه‌رمه‌نیستان نمایشكراو توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم و ته‌ندیسی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ناونیشانی باشترین په‌یامی (ئۆقره‌و خۆڕاگریی) له‌نێوان 20 فیلمله كیشوه‌ریه‌كانی ئه‌ورووپاو ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستبهێنێت.
(ڕه‌ش وسپی) بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مخه‌ڵاته گرنگه له‌گه‌ڵ فیلم گه‌لێك له وڵاتانی فه‌ره‌نساو روسیا‌و ئه‌مه‌ریكاو ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا‌و ئه‌رمه‌نیستانو ئه‌ندونیزیاو چه‌ندین وڵاتی تر له ركابه‌ریدابوو.
ته‌ندیسی ئه‌م فیستیڤاڵه ماناییه له‌ڕاستیدا ده‌ستكردی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و هه‌تیو و بێسه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌رمه‌نیستانییه‌و به‌ده‌رهێنه‌ری حه‌وت فیلمی هه‌ڵبژارده له‌حه‌وت به‌شی جیاوازدا به‌ناونیشانی (باشترین په‌یامی فیلم) ده‌به‌خشرێت.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه ماناییه‌كانی فرێسكۆكه بریتیبوون له: (كاتیا مالا‌تێستا) مامۆستای زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری، (ئانتوان ئاگۆدجان) ی فۆتۆگرافه‌ر، (ئارمێنخا چاتۆریان)ی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌رمه‌نستانی، (گۆران رادوا نۆویچ)ی نووسه‌رو ده‌رهێنه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ر، (ئارامسۆ كایسیان)ی ده‌رهێنه‌رو سیناریۆنوس و (جانگۆتا)ی قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌و مێژوونوس خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان له‌حه‌وت به‌شی باشترین فیلم‌دا به‌ناونیشانی.. باشترین په‌یامی (عه‌شق) باشترین په‌یامی (ئاشتی) باشترین په‌یامی (ئازایه‌تی) باشترین په‌یامی (وتوێژ) باشترین په‌یامی (ئۆقره) باشترین په‌یامی (مرۆڤایه‌تی) و پێداویستیی زیانلێكه‌وتووه‌كان) به ده‌رهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌خشی.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه سه‌باره‌ت به‌كورته فیلمی كوردی (ره‌ش و سپی) رایانگه‌یاند كه ئۆقره شێنه‌یی و عه‌شق بۆ درێژه‌پێدان به ژیان له‌م فیلمه‌دا شه‌پۆل ده‌دات و هه‌روه‌ها كۆتاییه‌كی شیرین و شاد له‌نێوان (ره‌ش و سپی) له‌م فیلمه‌دا ده‌بیندرێت كه‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌یه كه عه‌شق ره‌ش و سپی ناناسێت.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی فرێسكۆ له‌دووبه‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی به‌نمایشی 21 كورته فیلم له فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و هه‌روه‌ها به‌رپاكردنی چه‌ندین كارگه‌ی فێركاریی پسپۆڕانه‌ی هونه‌ری سینه‌ما له‌ڕۆژانی 21ی حوزه‌یران تا 1ی ته‌مموزی 2014 له‌شاری یه‌ریڤان پایته‌ختی ئه‌رمه‌نیستان به‌ڕێوه‌چوو.
كورته فیلمی (ره‌ش و سپی) كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی (ستاك فیلمی سنه) به به‌رپرسیارییه‌تی (سه‌تار چه‌مه‌نیگوڵ و ڤیدا ساڵحی) له‌ئاستی دنیادا به‌شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی (جه‌لال ساعید په‌ناه) له‌به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك له‌شاری دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان نمایشكراو له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌رهێنه‌ری كوردی ئه‌م فیلمه چیرۆكییه به‌خشرا.
ئه‌م فیلمه له‌درێژه‌ی به‌شدارییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كانی خۆیدا له فیستیڤاڵی جۆراو جۆر له‌دنیادا، له‌وانه له‌به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (یه‌ك وڵات، یه‌ك فیلم) له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌شی پێشبڕكێی (شه‌قامه‌كان)ی بیست و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی (میدیا وه‌یڤ) له وڵاتی هه‌نگاریا له‌به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌فیلمی هیندستان (ISFFI) و هه‌روه‌ها له‌حه‌ڤده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (زه‌نگبار) له وڵاتی تانزانیا نمایشكراو توانی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن له‌به‌شی پێشبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (جه‌یپوور) له‌وڵاتی هیندستان به‌ده‌ستبیهێنێت.
ستافی ئاماده‌كردنی كورته فیلمی (ره‌ش و سپی) بریتین له
نوسه‌رو سیناریۆو ده‌رهێنه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌شی سینه‌مای دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان (جه‌لال ساعید په‌ناه) و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ)، ئه‌كته‌ره‌كان (سارینا ته‌ره‌قی، سینا فه‌یزی، كاڵه ره‌شیدی، ئه‌فشین خدری، مێهدی فه‌یزی و چه‌ندین ئه‌كته‌ری تر، هه‌روه‌ها وێنه‌گر (ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی) و یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر (سیروان خزری) فۆتۆگرافه‌ر (ئیبراهیم عه‌لی پوور) ده‌نگدانه‌ر (به‌همه‌ن ئه‌رده‌ڵان) ده‌نگهه‌ڵگر (قادر قادری) مونتاژ (لوقمان سوخه‌نوه‌رو مه‌رجان شیرازی) به‌رنامه داڕێژو یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر (ڤیدا ساڵحی) یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر (ئه‌میر ناهیدی) دیزاینی سه‌حنه( جه‌لال ساعید په‌ناه) یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می سه‌حنه (سه‌لاح ساعید په‌ناه) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌حنه (مێهدی خه‌لیلی) مونشی سه‌حنه (نه‌سرین میره‌كی) به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌داره‌كات (سادق فه‌لاحی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری (ساڵح عارف) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی گشتی (مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی).
PUKmedia پێشره‌و خالید
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25