riklam

سلێمان به‌گ.. زیاتر له‌ 50 داعش ده‌كوژرێن

kurdistani 05:34 PM - 2014-07-21
له‌نێویاندا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ هه‌یه‌

له‌نێویاندا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ هه‌یه‌

له‌ دوای رووداوه‌كانی 9ی حوزه‌یرانه‌وه‌ دۆخی ئه‌منی و سیاسی و خزمه‌تگوزاری له‌ ناحیه‌ی سلێمان به‌گی سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو نائارامه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دوای رووداوه‌كانی موسڵ و تكریت و شوێنه‌كانی تر دۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئیداری له‌ ناحیه‌ی سلێمان به‌گ نائارامه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر لایه‌نی ئابووری و بازرگانی له‌ خورماتوو به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

وتیشی: به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ دۆخه‌كان له‌ ناحیه‌ی سلێمان به‌گ تێكچووه‌و شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ روویداوه‌و له‌ ماوه‌ی رابردووشدا ئه‌فسه‌رێك و دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

قائیمقامی خورماتوو ئاشكراشیكرد كه‌ به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادان و بۆردومانی سلێمان به‌گ و ده‌وروبه‌رییه‌وه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 50 چه‌كداری تیرۆریستی داعش له‌ سلێمان به‌گ كوژراون، كه‌ له‌ نێویاندا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket