riklam

ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری به‌غدا ئوسترالی بووه‌

kurdistani 02:17 PM - 2014-07-21
حكومه‌تی ئوسترالیا نیگه‌رانه‌

حكومه‌تی ئوسترالیا نیگه‌رانه‌

ئه‌مڕۆ 21-7-2014، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئوسترالیا رانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی شاری به‌غدای ئه‌نجامداوه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و تیرۆریسته‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵان بوه‌و له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ناوی نراوه‌ (ابي بكر الاسترالی) ئه‌وه‌ش به‌پێی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر.
هه‌روه‌ها جۆرج براندیس داواكاری گشتی له‌ ئوسترالیا ئه‌و كاره‌ی به‌ (گۆرانكارییه‌كی نه‌خوازراو) ناوبردووه‌و راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی ئوسترالیا داوای لێبوردن ده‌كات بۆ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ له‌لایه‌نه‌ گروپی تیرۆریستی داعش و تیرۆریستانی گروپه‌كانی تره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت له‌ عیراق.
له‌ماوه‌ی رابردوشدا جولی پیشۆب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ تێوه‌گلانی 150 گه‌نجی ئوسترالی به‌ كاری تیرۆریستی له‌ عیراق و سوریا.
PUKmedia     و/هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی AFP

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket