هه‌ولێر.. هاووڵاتیان له‌سیستمی نوێی تاقیكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ناڕازین
kurdistani 03:08 PM - 2014-05-24سیستمی تاقیكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌ولێر سیستمێكی كۆریای باشووره
چه‌ند ساڵێكه ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری له شاری هه‌ولێر به‌پێی سیستمی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه سیستمه كۆنه‌كه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌كارخستووه، به‌ڵام ئه‌و سیستمه نوێیه به‌هۆی وردی له چاودێریكردنی شۆفێری نوێ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ده‌رچوونی شۆفێرانی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه گران كردووه كه به‌هۆیه‌وه بووه‌ته جێگای نیگه‌رانی هاووڵاتیان.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌قیبی هاتوچۆ ئومێد عه‌بدولمه‌جید ئه‌فسه‌ری تاقیكردنه‌وه له به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: سیستمی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی زۆر رێك‌وپێك دامه‌زراوه كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئۆتۆمبێلی بچووك بۆ مۆڵه‌تی تایبه‌تی و ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی جۆری دووته‌نی بۆ مۆڵه‌تی گشتی به‌كارده‌هێنین، هه‌روه‌ك ئامێری ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تمان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان داناوه كه وه‌كو تۆڕێكی ئه‌لیكترۆنی وایه‌و به ژووری كارمه‌ندانی چاودێری تاقیكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به گله‌یی هاووڵاتیان به‌هۆی گرانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری له هه‌ولێر به سیستمه نوێیه‌كه، نه‌قیب ئومێد وتی: سیستمه‌كه‌مان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه ببێته هۆی بێزاری هاووڵاتیان، به‌ڵكو كێشه‌كه ته‌نها له نه‌بوونی ئارامی هه‌ندێك كه‌سه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه لامان بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری پێشتر هیچ خولێكی فێربوونی شۆفێری رێكوپێكیان نه‌بینیوه‌و كه دێنه لامان روبه‌ڕووی ئه‌و سیستمه تۆكمه‌و ورده ده‌بێته‌وه، بۆیه گله‌یی ده‌كات كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌موكوڕی كاری نوسینگه‌كانی فێربوونی شۆفێری له شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی باش مه‌شقی شۆفێریان پێناكه‌ن.
وتیشی: ئه‌و سیستمه له زۆر شت وه‌كو سیستمه كۆنه‌كه‌یه‌و ته‌نها كۆمپانیا كۆریه‌كه شوێنه‌كه‌ی بۆ دروستكردوین و ئامێری پێشكه‌وتووی بۆ دابینكردوین كه پێشتر نه‌یبووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئێستا به‌هۆی وردی سیستمه نوێیه‌كه‌ی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری له هه‌ولێر، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونی شوفێران به به‌روارد به جاران كه‌میكردووه، چونكه پێشتر به‌هۆی كۆنی سیستمه‌كه زۆرێك له شۆفێران به‌هۆی واسته‌كاری و خزمایه‌تی له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌چوون، هۆكارێكی تری كه‌مبوونی رێژه‌ی ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی تراییه‌كه‌ش بۆ هێنانی سیستم و ئامێری ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتووه كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه‌و وه‌كو پێشوو ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌وه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری له هه‌ولێر ده‌ربهێنێت به‌هۆی قورسی تاقیكردنه‌وه‌كه شوفێرێكی باشی لێده‌ربچێت و زیاتر پابه‌ندبێت به رێنماییه‌كانی ئۆتۆمبێل لێخوڕین كه ئێستا هه‌ندێك شتی تر له‌و سیستمه نوێیه زیادكراوه وه‌كو شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده كه ده‌بێت شۆفێره‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن له تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری له‌و به‌شه‌ش سه‌ركه‌وتوو بێت.
راشیگه‌یاند: له‌و سیسته‌مه نوێیه‌دا رێژه‌ی ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری له نێوان پیاوان زیاتره به به‌روارد به ئافره‌تان، چونكه پیاوان له شۆفێریكردندا كه‌متر هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌هۆی گرانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی لای ئێمه، زۆر كه‌س هه‌بووه له‌لای ئێمه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری روو له ناوچه‌كانی سۆران و كۆیه ده‌كه‌ن كه به وته‌ی هه‌ندێك كه‌س ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌و دوو شوێنه ئاسانتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی شاری هه‌ولێر كه بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێری كردبوو، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رنه‌چووبوو، له‌سه‌ر داوای خۆی ناوه‌كه‌یمان ئاشكرانه‌كرد، وتی: من دانیشتووی به‌ریتانیام و مۆڵه‌تی شۆفێری ئه‌و وڵاته‌شم هه‌یه، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری له هه‌ولێر به به‌راورد به‌وه‌ی به‌ریتانیا گرانتره، چونكه كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر زۆر كه‌مه‌و ته‌نها 4 خوله‌كه، له‌كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ریتانیا 45 خوله‌كه كه ئه‌مكاته زۆره واده‌كات شۆفێره‌كه شاره‌زاییه‌كی باش له تاقیكردنه‌وه‌كه‌و شۆفێری وه‌ربگرێت و سوود له كاته زۆره‌كه وه‌ربگرێت.
ئه‌و هاووڵاتیه كورده‌ی دانیشتووی به‌ریتانیا وتیشی: ده‌ڵێن سیستمی تاقیكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌ولێر سیستمێكی كۆریای باشووره، به‌ڵام له‌هیچ وڵاتێكی جیهاندا سیستمی له‌وشێوه‌یه بوونی نییه، بۆیه واباشتره حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتانی ئه‌وروپا سیستمی باشتری تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری بهێنن له‌وه‌ی ئێستا باشتر ده‌بێت.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25